شاندێکی په‌رله‌مانی عیراق به سه‌رۆکایه‌تی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که به‌شداری له کۆنگره‌ی ناتۆدا ده‌کات له بۆدابست پایته‌ختی هه‌نگاریا.
لیژنه‌ی سیاسی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی ئاماده‌کردبوو سه‌باره‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاماده‌کردبوو له‌سه‌ر دۆسێکانی عێراق و سوریا.
ئارام شیخ موحه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌و ڕاپۆرته‌دا به دوورودرێژی باس له کێشه‌ی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بۆ عیراق و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کراوه و ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا به وردی باس له کێشه و گرفته‌کانی ئاواره‌کانیش کراوه و تیایدا ژماره‌یه‌ک پێشنیازیش کراون سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاوکاریکردنی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ئایا له‌و ڕاپۆرته‌دا چه‌ندێک بایه‌خ به کورد دراوه به‌تایبه‌تی له ڕووی کۆمه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌شکریی بۆ کورد؟ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به‌شێک له ڕاپۆرته سیاسیه‌که‌ی ناتۆ بریتی بوو له کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌باره‌ت به هاوکاریه‌کانیش وه‌ک ده‌ڵێت له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له هاوکاریکردنی هه‌موو عێراق کراوه و ئه‌ڵبه‌ته به‌وپێیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌شێکه له سیسته‌می به‌رگری عێراق ئه‌و یارمه‌تیانه هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: