گه‌لێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کاروباری تورکیا له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیا که بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا بکرێت گرنگیه‌کی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت له ڕووی داڕشتنی نه‌خشه‌ی نوێی سیاسی تورکیاوه ئه‌گه‌ر هاتوو پارتی گه‌ڵانی دیموکراتی (هه‌ده‌په) بتوانێت ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی ده‌نگه‌کان تێبپه‌ڕێنێت و له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه پێداندا به هاوبه‌شی حکومه‌ت پێکبهێنێت نه‌ک وه‌ک پێشتر ئاکه‌په به ته‌نیا حکومه‌ت پێکبهێنێت.
لێره‌وه گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ کورد له تورکیادا ده‌رده‌که‌وێت.
هاوکات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ست به جیاوازی ڕوانین ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی تورکیا.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت ئه‌م جیاوازی ڕوانینه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه زیاتر له نێوان میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندایه و هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک ڕوانینی خۆی ده‌رده‌بڕێت و میدیاکانی نزیک له پارتی و به تایبه‌تیش میدیاکانی نزیک له نێچیرڤان بارزانی سه‌نگییان له‌سه‌ر نیشاندانی جۆرێک له جۆره‌کانی پشتیوانییه بۆ ئاکه‌په و له هه‌مان ده‌میشدا هه‌رچی یه‌کێتی نیشتیمانیشه هه‌وڵی داوه له ڕێی لایه‌نگرانی و میدیاکانیشیه‌وه پشتیوانی زیاتری هه‌ده‌په‌یان کردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز چۆمانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ده‌په توانیویه‌تی سود له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌بگرێت و به تایبه‌تیش له‌و هه‌ڵانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا کردوونی له‌وانه پێشتر هه‌ده‌په نه‌یتوانیبوو ده‌نگی عه‌شره‌ته‌کان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، به‌ڵام ئێستا زۆرێک له‌و عه‌شره‌تانه‌ی پێشتر ده‌نگیان داوه به ئاکه‌په ئێستا بوونه‌ته ده‌نگی هه‌ده‌په.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: