له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێن ده‌خوازن به دیالۆگ هه‌موو شتێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام شه‌ڕ ده‌که‌وێته نێوانیان و خوێنیشی تیادا ده‌ڕژێت.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له هه‌موو شتێک زیاتر پێویستی به یه‌کڕیزیی ماڵی کورد هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت ڕووداوه‌کانی ناو ماڵی کورد به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا نه‌بن که ده‌خوازرێت.
پاش نزیکه‌ی دوو هه‌فته له پشێوی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شه‌ڕ له نێوانیاندا ڕووده‌دات له‌سه‌ر سنوری باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و کوژراو و برینداریش هه‌ن.
دکتۆر میرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران:
با په‌که‌که بڕوات له باکوری کوردستان خه‌بات و تێکۆشانی خۆی بکات.
ده‌مهات عه‌گید، ده‌مڕاستی کۆما جڤاکێن کوردستان له قه‌ندیل:
ئایا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر ده‌توانێت له‌و دوو ناوچه‌یه‌وه بچێته ناو ڕۆژهه‌ڵاته‌وه؟
به‌ڕێز عه‌گید ده‌شڵێت به دووری نازانرێت ده‌ستێک هه‌بێت له پشت په‌رده‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌م ڕووداوانه بکات.
دکتۆر عه‌لیار ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به فه‌رمی نه‌که‌وتۆته نێوانیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ئاڵۆزیه و ده‌شڵێت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش ئاماده‌یه بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رکردنێک له ڕێی دیالۆگه‌وه.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه و چاو‌دێر ده‌ڵێن به‌رده‌وام شه‌ڕی کورد و کورد ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی بووه له به‌رده‌م هه‌موو هه‌وڵه‌کاندا بۆ به‌ره‌وپێشچوون و ئێستاش داوا ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی له هه‌ندێک له میدیاکان تا نه‌که‌ونه خۆشکردنی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان په‌که‌که و حدکا، وه‌ک ده‌ڵێن هۆکاره‌کان هه‌رچییه‌ک بن و شوێنی ئه‌م شه‌ڕانه‌ش هه‌ر شوێنێک بێت، ئاماژه‌یه‌که به فه‌رامۆشکردنی ڕه‌وشی سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به تایبه‌تیش وه‌ک ده‌گوترێت هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نوسساز بۆ کورد له تورکیادا به‌ڕێوه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ دکتۆر میرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ده‌مهات عه‌گید، ده‌مڕاستی کۆما جڤاکێن کوردستان له قه‌ندیل، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: