Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: شه‌ونم عادل عیرفان


شه‌ونم عادل عیرفان
شه‌ونم عادل عیرفان

هه‌ندێک جار هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌که‌ون له‌ چه‌ند بوارێکی هونه‌ریدا کار ده‌که‌ن و هه‌وڵی هه‌ره‌ سه‌ره‌کییان پێشکه‌شکردنی گیانێکی خزمه‌تگوزاریه‌ به‌ هونه‌ر.

شه‌ونم عادل عیرفان یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌ کاوه‌خۆ و به‌ بێده‌نگیش هه‌نگاوی خۆی ناوه‌ و له‌ شانۆ و له‌ سینه‌ماشدا کاری کردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ هونه‌ر چ جۆره‌ ژیانێکی بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات.

شه‌ونم عیرفان، جار جاره‌ش خه‌ریکی هونه‌ری شێوه‌کاریه‌ و خاوه‌نی خه‌ڵاتێکی ڕۆژنامه‌وانیشه‌ له‌ وڵاتی میسر.

له‌ ساڵی 1974 دا ڤیستڤاڵیکی گه‌وره‌ی هونه‌ری کوردی ده‌کرێت، وه‌ک مامۆستای ڕه‌وانشاد (ڕه‌ئوف یه‌حیا) ی هونه‌رمه‌ند له‌ هه‌شتاکاندا بۆی باسکردوم؛ له‌ ڤێستڤاڵه‌که‌دا یه‌کێک له‌ چالاکیه‌کان چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شایی و پێشوازیکردن له‌ بوک بووه‌، به‌لام گرفته‌که‌یان ئه‌وه‌ بووه‌ له‌و کاته‌دا که‌ ته‌نها چه‌ند خوله‌کێک ماوه‌ بۆ نومایشته‌که‌ (ئیتر به‌ڕاستی له‌ یادم نه‌ماوه‌ ئایا بوکه‌که‌ نه‌گه‌یشتبووه‌ هۆڵی ڤێستیڤاڵه‌که‌ ، یان شتێک ڕوویدابوو) هه‌رچۆنێک بێت خه‌ریک بوو ڕیسه‌که‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌بووه‌وه‌ به‌ خوری، به‌ڵام شه‌ونم عادل عیرفان له‌وێدا و ده‌سبه‌جێ ده‌بێته‌ فریاد ڕه‌س و به‌بێ هیچ پرۆڤه‌یه‌ک ده‌چێته‌ سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ڕۆڵی بوک ده‌گێڕێت له‌و نومایشته‌ هونه‌ریه‌دا و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ ئیدی پێی ده‌ڵێن بوکه‌که‌ی شانۆ.

شانۆ چی به‌ شه‌ونم به‌خشیوه‌ ؟ ئه‌ی سینه‌ما چیی لێسه‌ندۆته‌وه‌؟

ئایا ئێمه‌ وه‌ک کورد بوینه‌ته‌ خاوه‌نی هونه‌رێک که‌ پێی بگوترێت هونه‌ری سینه‌ما؟ هه‌وڵه‌کان له‌ چ ئاستێکدان؟

شه‌ونم عیرفان به‌ یه‌کێک له‌ هونه‌رمه‌نده‌ چالاکه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ڤیستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌کانیش داده‌نرێت.

کاتێک که‌ ڤێستڤاڵێکی سینه‌مایی ده‌کرێت گرفت و ته‌گه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان چین؟

(شه‌ونم عادل عیرفان) له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:57 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG