Accessibility links

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: که‌س بڕوا به‌وه‌ ناکات له‌ هه‌رێم ڕۆژانه‌ 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنیت و نه‌توانیت خۆت به‌ڕێوه‌به‌ریت


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دوا خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رنوسی یاسایه‌ بکات که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناردویه‌تیه‌ په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌رز وه‌ په‌رله‌مانتارێکیش ئاگاهی ده‌دات له‌ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنوسه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌ فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت 6 مانگه‌ حکومه‌ت ئه‌و به‌رنوسه‌ی ناردۆته‌ په‌رله‌مان و هه‌وڵێکی زۆریش دراوه‌ و وتووێژێکی زۆریش کراوه‌ له‌ په‌رله‌ماندا تا دۆخێک دروستبکرێت تا ئه‌م به‌رنوسی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌ به‌و شێوه‌یه‌ په‌سه‌ند نه‌کریت که‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

به‌ڕێز حه‌مه‌ ساڵح ده‌ڵێت ئه‌م قه‌رزه‌ی که‌ بڕیاره‌ حکومه‌ت بیکات بڕه‌که‌ی 5 ملیار دۆلاره‌ و وه‌ها دانراوه‌ له‌ بانکێکی ئه‌ڵمانی و بانکێکی ئه‌مریکی بکرێت نه‌ک له‌ سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌شڵێت لێره‌دا ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ بابه‌تێکه‌ و متمانه‌دانیش له‌ به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌دا بابه‌تێکی تره‌ و وه‌ک ده‌ڵێت پێی وایه‌ متمانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌دا، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:19 0:00

XS
SM
MD
LG