په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌رنوسی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌کی په‌سه‌ندکرد. به‌پێی ئه‌م به‌رنوسه په‌سه‌ند کراوه ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت تا بڕی 5 ملیار دۆلار به قه‌رز وه‌ربگرێت.
حکومه‌تی هه‌رێم پێش په‌سه‌ند کردنی ئه‌م به‌رنوسه وه‌ک ده‌گوترێت 17 ملیار دۆلار قه‌رزداره.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریدایه و ده‌شڵێت ده‌گوترێت حکومه‌تی هه‌رێم 17 ملیار دۆلار قه‌رزاره به‌ڵام ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه.
دکتۆر فه‌رسه‌ت ده‌شڵێت ده‌توانرێت ئه‌م قه‌یرانه تێبپه‌ڕێنێت به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم چاودێرێکی زۆر چالاک ده‌بێت بۆ ئه‌و بڕه پارانه‌ی به قه‌رز وه‌رده‌گیرێن ده‌بێت په‌رله‌مان بزانێت نرخی سودی ئه‌و قه‌رزه چه‌نده و بۆچی ته‌رخان ده‌کرێت و ئه‌مانه‌ش له به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌که‌دا جێگیرکراون.
هاوکات دکتۆر شوان قه‌ڵادزێیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت له ده‌مێکدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژانه سه‌دان هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات و ده‌یان خاڵی سنوری هه‌ن و چه‌ندان کۆمپانیای گه‌وره له هه‌رێمدان به‌ڵام نه‌توانراوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکرێت.
میوانی به‌رنامه:
ڕێکه‌وت زه‌کی، ئابوریناس
دکتۆر شوان ده‌شڵێت پێویسته له‌بری هانا بردن بۆ قه‌رزکردن، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێویسته بایه‌خ به که‌رتی کشتوکاڵ و ئه‌و که‌رتانه‌ی تریش بدات که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی داهات و ژێرخانی ئابووری بۆ ئاینده.
ئه‌م قه‌رزانه چ سودێکی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت؟
مه‌ترسی ئه‌م قه‌رزکردنانه له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم چی ده‌بێت؟
ئایا وه‌رگرتنی ئه‌م قه‌رزانه له پێناو به‌کارهێنانیدایه له بواری وه‌به‌ر هێناندا؟ ئه‌گه‌ر وایه چۆن؟
ئایا هه‌ر ته‌نها قه‌یرانی داراییه وه‌های له حکومه‌تی هه‌رێم کردووه په‌نا بۆ قه‌رزکردن ببات؟
فراکسیۆنه‌کانی (یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌نگیان نه‌دا به‌م به‌رنوسه، بۆچی؟
(ڕێکه‌وت زه‌کی) پسپۆڕی ئابوری له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: