هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستکراوه به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا و سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) توانیویه‌تی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده تێبپه‌ڕێنێت.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه ڕاسته‌قینه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن که له‌ناو بنکه‌کانی ده‌نگداندان و ده‌شڵێت چه‌ندێک ئه‌و ماوه‌یه‌ی له نێوان ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان و ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردندایه درێژ بێت ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری فێڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا زیاد ده‌کات.
ئارام جه‌مال ده‌ڵێت چو‌نکه نزیکه‌ی 56 ملیۆن که‌س له هه‌ڵبژاردنێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی تورکیادا ده‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه هه‌رچۆنێکیش هه‌وڵ بدرێت بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت به‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه و ده‌شڵێت جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: