له تورکیا هه‌ڵبژاردنێکی گرنگ و هه‌ستیار کرا.
گرنگ و هه‌ستیار له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه دیار ده‌کات ئایا یاسادانه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په) ده‌توانن ده‌ستوری وڵاته‌که دابڕێژنه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا زیاد و تۆکمه‌ش بکات.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌ک ڕیفراندۆمێک لێی ده‌ڕوانرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆکی تورکیا زیادبکرێن یان نا؟ که ده‌شێت ببێته گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له دیموکراسیه‌تی تورکیادا و هه‌روه‌هاش درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ک به‌هێزترین که‌سی سیاسی لێی ده‌ڕوانرێت له تورکیادا.
له 25 ه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی تورکیادا ته‌واوی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌یه که پارتی دیموکراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په) به‌ده‌ستی دێنێت.
ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ده‌په ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تێبپه‌ڕێنێت تا وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وا هه‌موو پلانه‌کانی ئاکه‌په بۆ گۆڕانکاری ده‌ستور هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌م ده‌نگدانه‌ش له نێوه‌ندی پشێوی و نائارامیه‌کدا بووه دوابه‌دوای هێرشه بۆمبیه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو کرایه سه‌ر ئاپۆڕه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له دیاربه‌کر.
له سه‌رجه‌م دانیشتوانی تورکیا زیاتر له 53 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیاشدا.
بێ له دۆسێی ده‌ستوری تورکیا، ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیا کاریگه‌رییه‌کی سه‌ره‌کیشی ده‌بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌رچۆنێک بن، ئایا ده‌کرێت له پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه بگوترێت تورکیای پێش یان تورکیای پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2015؟
له پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئایا سیاسه‌تی گشتی له تورکیا ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ده‌په به‌ده‌ستی دێنێت یان زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌نجامی ئاکه‌په؟
ئایا ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن سیاسه‌تی هه‌ده‌په دیار ده‌کات یان نا؟ وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی هه‌ده‌په گۆڕانی به‌سه‌ردا هات ئایا پارتی داد و گه‌شه پێدان چ سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: