Accessibility links

موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم: ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردن ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانه‌ بۆ هه‌بوونی سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی


موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕێنومایی داوه‌ به‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم تا ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

مه‌سعود بارزانی ڕۆژی 20 ی مانگی هه‌شتی دیارکردووه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ر له‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مان به‌رنوسێکی پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم تا یاسایه‌ک په‌سه‌ندبکرێت و پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت به‌ ژماره‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دیاریکراوه‌وه‌ و ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌م فرمانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌و پڕۆژانه‌دا ناگونجێت که‌ داوای سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن بۆ هه‌رێمه‌که‌.

موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ناتوانێت له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن بکات و وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم داوای کردووه‌ هه‌ر نه‌کرێت به‌هۆی ئه‌و گرفته‌ ته‌کنیکیانه‌ی دێنه‌ ئاراوه‌ و هه‌روه‌هاش به‌هۆی داوای زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم تا سیسته‌مه‌که‌ سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بێت.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00

XS
SM
MD
LG