Accessibility links

سۆران کامه‌ران: تا ئێستاش هه‌رێمی کوردستان خۆی به‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی که‌رکوک نازانێت


سۆران کامه‌ران
سۆران کامه‌ران

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا زۆرێک له‌ به‌غداوه‌ ده‌یانگوت له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ عیراقیه‌کاندا به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێته‌ لێکنزیکبوونه‌وه‌ و هاوهه‌ڵوێستی عێراقیه‌کان.

ئه‌ی بۆ پارێزگای که‌رکوک چۆنه‌؟

ئایا مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توانیویه‌تی پێکهاته‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ لێکنزیک بکاته‌وه‌‌ و هه‌ر هیچ نه‌بێت ئاسۆیه‌ک بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیانه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ بێنێته‌ ئاراوه‌؟

پارێزگای که‌رکوک به‌ ناوچه‌یه‌کی جێناکۆک داده‌نرێت و یه‌کێکه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌ پێویسته‌ به‌پێی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق یه‌کلابکرێته‌وه‌.

سۆران کامه‌ران، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ که‌رکوک ڕووده‌دات کێسه‌یه‌کی سیاسیه‌ و کێشه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خاک و ڕه‌گ و ڕیشه‌ مێژویه‌کانی ئه‌م ناکۆکیانه‌ش به‌رده‌وام نۆژه‌ن ده‌بنه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌رکاتێک هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ پێکهێنرا چۆن تورکومانه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی شاره‌که‌ پشتگیرییان له‌و هێزه‌ کرد و دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ستانه‌وه‌.

به‌ڵام به‌ڕێز کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌ ئێستادا پاش شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێکهاته‌کانی تری پارێزگای که‌رکوک که‌م تا زۆرێک متمانه‌یان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کات بۆ قۆناغی دوای ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌ر ئه‌و پێکهاتانه‌ داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی کردنی که‌رکوک به‌ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سۆران کامه‌ران ده‌ڵێت به‌ره‌ی تورکومانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئاماده‌کردووه‌ تا که‌رکوک بکرێته‌هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و ده‌شڵێت وته‌بێژی به‌ره‌ی تورکومانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رپرسه‌ باڵاکانی یه‌کێتی و پارتی ڕه‌تیان کردبێته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا جۆرێک له‌ پشتگیری هه‌یه‌ بۆی وه‌لێ نه‌دراوه‌ته‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:40 0:00

XS
SM
MD
LG