گرنگ ئه‌وه نییه چه‌ند شیعر ده‌نوسیت، به‌ڵکو گرنگیه‌که له‌وه‌دایه له چه‌ند شیعردا ده‌توانیت ڕاستگۆیانه بئاخڤیت و فه‌نتازیا و موزیک و ڕۆشنبیری ئامێزیان به یه‌کدا کردبێت و په‌یڤه‌کان بگه‌یه‌نن.
(مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) شاعیر و نوسه‌ر وه‌ک چۆن به‌رده‌وام شیعره‌کانی تژین له جوانیه ساده‌کان و بیری قوڵ، ئاوه‌هاش لێوان لێ‌ون له په‌یامه تۆکمه‌کان له پێناو ژن و له پێناو مرۆڤایه‌تیدا.
(مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) له‌گه‌ڵ شیعریشدا ڕۆمان ده‌نوسێت و مێژووی پڕ له نه‌هامه‌تی و عیشق و جوانیه‌کانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانمان بۆ ده‌نوسێته‌وه.
کۆچ ناونیشانی یه‌كێکه له ڕۆمانه‌کانی مه‌هاباد و تیایدا چنینه دراماییه‌که‌ی خۆی له دابڕانی منداڵێک له دایکیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ئیدی کۆچ به دوای کۆچدا ده‌ڕوات وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت ژیان له کۆچدا خۆی بنوێنێت.
له ڕۆمانی ( ئه‌ڤین ئاوی ژیانه )مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ئه‌مجاره‌یان به زمانێکی شاعیرانه ده‌نوسێت جیاواز له‌و زمانه ڕێپۆرتاژیهی له ڕۆمانی کۆچدا به‌کاری هێناوه.
کات گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه لای مه‌هاباد، به‌شێوه‌یه‌ک یان ته‌واو ته‌واو وابه‌سته‌ی کاته، یانیش ئه‌وه‌تا هه‌موو کاته‌کان ده‌کاته کات بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و دوو ڕۆمانه‌ی به‌نده خوێندومنه‌ته‌وه.
مه‌هاباد له کورته تێبینیهکیدا له‌سه‌ر ڕۆمانه نوێیه‌که‌ی که بڕیاره له‌مساڵدا به چاپی بگه‌یه‌نێت ده‌نوسێت: " گریان بەرم نادا؛ دواهەناسەکانی ئەوان تێکەڵ بە هەنیسکی من بووە، ئێستا ڕۆمانی فاتیلام تەواو کرد ،کردم بە ئاوێنەیەک باڵای هەموو گەرمیان پیشان بدات، کۆژانی ئەنفالیش بنوێنێ، دڵنیام پێنووسەکەم ناسرەوێ و دوای ئەم ڕۆمانەش دووبارە یەخەم دەگرێتەوە بۆ هۆنینەوەی کۆژانی عاشقانی کوردستانەکەم، بۆ تۆمارکردنی تاوانی دوژمنانی نەتەوەکەم."
ئایا (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) توانیویه‌تی سنوری نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگا بشکێنێت و تێ‌یان بپه‌ڕێنێت؟
(مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) له شیعر و چیرۆکه‌کانیدا چه‌ندێک توانیویه‌تی کاته شاراوه‌کان یان نهێنیه‌کانی ژیان له‌و کاته شاراوانهدا بخاته به‌رده‌م خوێنه‌رانی ؟
نامۆیی، مه‌نفا، نیشتیمان له کوێی ژیانی مه‌هاباد قهرهداغیدان؟
(مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: