شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزه ئاسایشیه‌کانی تری هه‌رێم هێزێکی خۆبه‌خشیش به‌شداره له شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
کاروان حه‌مه تاته یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و هێزه خۆبه‌خشه و ده‌ڵێت ئه‌رکی پاراستنی خاک هه‌ر له ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئاسایشیه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستاندا نییه و له ئه‌ستۆی هه‌موومانه و هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش وه‌های کرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هاوڕێکانم بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که پێکهێنانی هێزێکی خۆبه‌خش پێویسته.
کاروان ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا ته‌نانه‌ت ته‌قه‌کردنیشیان به باشی نه‌زانیوه و یه‌کێک له سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کان پێی وتوون "هه‌ڵوێسته‌که‌تان جوامێرانه‌یه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هونه‌ره‌کانی شه‌ڕ نازانن و تا نه‌بنه بارگرانی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆتان باشتره" وه‌ک کاروان حه‌مه تاته ده‌ڵێت له وه‌ڵامدا به‌و سه‌رکرده‌یه‌مان وت "ناگه‌ڕێینه‌وه و لێره ده‌مێنینه‌وه و خواردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌که‌ین یانیش هه‌ر ئه‌رکێکی تری پێمانی ده‌سپێرن، وه‌ک ده‌ڵێت له پاش ئه‌مه خولێکی خێرای مه‌شق و ڕاهێنانیان بۆ کرایه‌وه و ئه‌وجا له زۆرێک له‌شه‌ڕه‌کاندا له مه‌خموره‌وه بۆ خانه‌قین شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان کردووه.
کاروان حه‌مه تاته، له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا بانگهێشت کراوه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌ک ده‌ڵێت له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا (په‌نتاگۆن) چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌بووه و له کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ک بابه‌تی تریش کراون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ کاروان حه‌مه تاته کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: