Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: په‌رله‌مانی هه‌رێم و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می پڕۆژه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی کرد، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌ر کرا و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌میش بۆ پڕۆژه‌کانی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرا.

له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کانی تریشیدا ئێستا له‌ هه‌رێمی کوردستان قه‌یرانه‌کانی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمیش بۆته‌ کێشه‌ گه‌رموگوڕه‌که‌ی نێو بواری سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌.

پارتی دیموکراتی کوردستان داوای سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و چوار لایه‌نه‌که‌ی تریش (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) هه‌رهیچ نه‌بێت تا ئێستا له‌گه‌ڵ سیسته‌مێکی په‌رله‌مانیدان و ده‌خوازن سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ڕێی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.

هێمن فه‌رید
هێمن فه‌رید

میوانی به‌رنامه‌:
هێمن فه‌رید، نوسه‌ر و چالاکوانی سیڤیل

ئه‌م قه‌یرانه‌ش له‌ نێوه‌ندی نه‌بوونی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی هه‌رێمدا، ئه‌گه‌ریش ئه‌و متمانه‌یه‌ نه‌بێت وه‌ک هه‌ندێک له‌ چاودێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی بێت یانیش په‌رله‌مانی چ گرنگیه‌کی ده‌بێت.

هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو سیسته‌مه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن باری ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان ده‌میشدا پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ بکرێت ئایا کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م دوو سیسته‌مه‌ له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک چی ده‌بن؟

به‌لای هه‌ندێک چاودێره‌وه‌ به‌ پێویست ده‌زانرێت تایبه‌تمه‌ندییه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌م پرسه‌ نابێت فه‌رامۆش بکرێن، له‌ ده‌مێکدا هه‌ندێکی تر له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م دۆسێیه‌ دۆسێیه‌کی یاساییه‌ و پێویست به‌ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌کی یاسایی ده‌کرێت بۆی به‌ڵام خاوه‌نی هه‌ردوو دیده‌که‌ هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا له‌ هه‌رێم ڕووده‌دات ته‌واوی هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتی ده‌خاته‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌ دوور له‌ هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتنێکی نه‌خوازراوه‌وه‌.

ئایا ده‌کرێت ڕۆژی 23 ی مانگی شه‌ش به‌ ڕۆژی وه‌رچه‌رخان له‌ په‌رله‌ماندا دابنرێت و

بگوترێت هه‌نگاوی یه‌که‌می گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆیه‌ بۆ په‌رله‌مان؟
به‌ دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌رله‌مان چیی تری له‌ ئه‌ستۆیه‌؟
ئایا ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕۆژی 23 ی مانگ له‌ هۆڵی په‌رله‌مان خوێندرانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردن بوون یان بۆ دژایه‌تی کردنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بوون؟
ئایا ده‌رفه‌تێک بۆ سازان ماوه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا؟
کونسوڵی وڵاتان بۆ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رماندا ئاماده‌ ده‌بن؟

(هێمن فه‌رید) نوسه‌ر و چالاکوانی سیڤیلی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG