Accessibility links

دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع: ‌گه‌ر بته‌وێت سیسته‌مێکی سیاسی ته‌ندروست دروست بکه‌یت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو یاریزانه‌ سه‌ره‌کیه‌کان له‌و سیسته‌مه‌دا بن


له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ندێک به‌ ڕه‌شبینیه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشی هه‌رێم ده‌ڕوانن و هه‌ندێکیش باس له‌ گه‌شبینیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌ ئاکامی ناکۆکی سیاسی له‌سه‌ر شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم.

دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع، نوسه‌ر و ڕوناکبیر ده‌ڵێت لای ئه‌و دۆسێکه‌ ناچێته‌ خانه‌ی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیه‌وه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕوانینه‌ له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێم وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ باشتر و به‌ پۆزه‌تیف تر ده‌بینێت گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا.

دکتۆر مه‌ریوان ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که‌ زۆر زۆر باشتره‌ تا ئه‌وکاته‌ی شتێک هه‌بوو به‌ ناوی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له‌ نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا که‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا دابه‌ش کردبوو.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌مڕۆ له‌ ناو یه‌کێتی نیشتیمانیدا ده‌نگێک هه‌یه‌ که‌ قایل نییه‌ به‌و شێوازی دابه‌شکردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم، وه‌ ده‌شڵێت بینینی شێوازه‌کانی دانوستاندن و هه‌ڵسوکه‌وت کردنی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا پێمان ده‌ڵێت گۆڕانێک له‌ناو ئه‌م لایه‌نه‌دا هه‌یه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و شێوازه‌ له‌ ڕێککه‌وتن به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش شییانی هه‌یه‌ له‌ ساتێک له‌ ساته‌کاندا به‌هۆی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵات و پاداشتی سیاسیه‌وه‌ یه‌کێتی له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه‌.

دکتۆر مه‌ریوان ده‌ڵێت له‌ ناو ئه‌م ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ندێک مانۆڕی سیاسی هه‌ن شان به‌ شانی ململانێ سیاسیه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ هه‌ن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری سیاسیدا که‌ ده‌شێت شتێک له‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌که‌ و شتێک له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و شێوازی دابه‌شکردنیدا بگۆڕێت له‌ کوردستاندا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:12 0:00

XS
SM
MD
LG