شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی کردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که که له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌موارکردنی ده‌ستور هاتۆته ئاراوه.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه سه‌ر و سه‌ودا بکه‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا و ده‌شڵێت پێویسته به خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی له ئارادایه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، هه‌وڵ بدرێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کان و هه‌روه‌هاش ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و ناشبێت هیچ کێشه‌یه‌ک بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ڕه‌وشه‌که له ده‌ست ده‌ربچێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌ونی ده‌ڵێت ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌وه‌یه سه‌رۆکێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌بێت نه‌ک سه‌رۆکێکی ته‌شریفاتی چونکه له هه‌ندێک قۆناغدا پێویست به هه‌ندێک بڕیاره.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێیه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کراوه به دۆسێیه‌کی که‌سێتی و وتووێژێکی زیاد له پێویستی له‌سه‌ر کراوه به مه‌به‌ستی خستنه ده‌ره‌وه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسی و ڕێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم جارێکی تر ببێته‌وه به سه‌رۆک و ده‌شڵێت ئێستا هێنده‌ی بیر له‌و دوو شته ده‌کرێته‌وه هێنده بیرکردنه‌وه‌کان له‌وه نین سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێم چۆن بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: