Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: کۆچکردن له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌


وا بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت وه‌ک کۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ڕێژه‌ی کۆچکردنی گه‌نجان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه‌.کۆمیسیۆن ده‌ڵێت ته‌نها له‌ یه‌ک مانگدا دوو تا سێ هه‌زار گه‌نج هه‌رێمی کوردستان جێده‌هێڵن.

ته‌واوی تێۆریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان باس له‌ گرنگی ئه‌م توێژه‌ی کۆمه‌ڵگاکان ده‌که‌ن بۆ ئاینده‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ده‌خوازن به‌رده‌وام شوێنێکی تایبه‌ت بۆ لاوان هه‌بێت له‌ به‌رنامه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگاکان ده‌که‌ن.

په‌روا عه‌لی
په‌روا عه‌لی

لاوانی ئه‌مڕۆ، نه‌وه‌یه‌کی ته‌واو جودان له‌ نه‌وه‌کانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووشدا، به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م نه‌وه‌یه‌‌ ئاگاداری ڕووداوه‌کان و زانیاریه‌ نوێیه‌کانن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌کانی پێشوو ئێستا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ خاوه‌نی ئایفۆن و نوێترین ته‌کنه‌لۆژیای گه‌یاندنی زانیاریه‌کانه‌ و خاوه‌نی ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌ تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا و ده‌توانێت دیمه‌نه‌کانی ژیان له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری ئه‌م جیهانه‌ به‌رینه‌دا ببینێت و هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی گه‌ڵاڵه‌ ده‌کات و به‌رنامه‌ بۆ ئاینده‌ی خۆی داده‌ڕێژێت.

میوانی به‌رنامه‌:
په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

ده‌کرێت بگووترێت زۆربه‌ی وڵاتان ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو له‌ کۆچبه‌رانی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی کۆچبه‌ران له‌ یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه‌ هۆکاره‌کانی کۆچکردنه‌ له‌ نیشتیمانێکه‌وه‌ بۆ وڵاتی دووه‌م یان سێهه‌م. ئه‌ڵبه‌ت هۆکاره‌کان زۆرن و جیاوازیشن له‌ یه‌کتر به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان له‌ خانه‌ی جێهێشتنی نیشتیماندا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

گه‌نجان خاوه‌نی خه‌ونی خۆیانن، خاوه‌نی دیدی خۆیانن بۆ ژیان، ده‌خوازن له‌ ژینگه‌یه‌کی ئارامدا کاری خۆیان بکه‌ن، هه‌ستی وابه‌سته‌ییان به‌ نیشتیمانه‌وه‌ له‌لا دروست بێت، به‌ڵام وه‌ک له‌ دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌کانی ئه‌و لاوانه‌ی نیشتیمانیان جێهێشتووه‌ ده‌بیند‌رێت چه‌ندێک بێزاری و ناڕه‌زاییه‌کانیان دابڕانی له‌ نێوان خۆیان و نیشتیماندا دروستکردووه‌.

چ جیاوازیه‌ک هه‌یه‌ له‌ کۆچکردنی به‌کۆمه‌ڵی گه‌نجه‌کان له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆلی کۆچکردنه‌ی ئێستادا؟

له‌ پاش ساڵی 2003 وه‌ کۆچی پێچه‌وانه‌ له‌ هه‌نده‌رانه‌وه‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و ئێستاش جارێکی تر دیارده‌ی کۆچکردن سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، بۆچی‌؟

ئایا هه‌ر شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کۆچکردنه‌یه‌؟

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌کان به‌م دۆسێیه‌وه‌ چه‌ندێک به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌م دیارده‌ی کۆچکردنه‌ ده‌ڕوانن و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن؟

ئایا ڕه‌وشه‌که‌ له‌ هه‌رێم هێنده‌ ئاڵۆزه‌ که‌ گیانبازی به‌ ژیانی خۆته‌وه‌ بکه‌یت و خۆت بده‌یته‌ ده‌ستمه‌ترسیه‌کانی ده‌ریای ئیجه؟

کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م کۆچکردنه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم چی ده‌بن؟ ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت چی بکات؟

(په‌روا عه‌لی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:14 0:00

XS
SM
MD
LG