له کاتێکدا به‌شداربووانی دانوستاندنی ناو‌کی ئێران ئه‌مڕۆش شه‌ممه به‌رده‌وام بوون له وتووێژه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی کۆتایی، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وانه هه‌رچییه‌ک بن بێ متمانه‌یی نێوان تاران وواشنتۆن به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وتووێژه‌کان له رۆژی 15ههمیدایه به‌ڵام هێشتاش هیچ ئاماژه‌یه‌ک دیار نییه بۆ به‌ره‌وپێشچونێکی به‌رچاو پاش ئه‌وه‌ی سێ واده‌ی جیاوزایش دانران و هێشتاش ڕوون نییه ئایا ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌گه‌نه ڕیکه‌وتن یان نا که بۆته دواترین واده.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه کێشه‌که له هه‌ردوو لاوه‌یه (ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا) و هه‌ردوو لا خه‌ریکی کات کوشتنن به پێی ستراتیژیه‌تێک که هیچ زانیاریه‌کی له باره‌یه‌وه ئاشکرا نه‌کراوه و ده‌شلێت ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ش شتێکی ئه‌وتۆیان له‌باره‌وه شین نابێت و ده‌شڵیت پێناچێت ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت بۆ به‌رپرسانی ئێرانی تا ده‌ستبه‌جێ مزگێنی پێکگه‌یشتنی خۆی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خۆی بڵێت.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت زۆر ده‌مێکه زانراوه ئێران له‌به‌ردانه‌واندنی کردووه و ده‌ستبه‌رداری دروشمه شه‌ڕانگێزیه‌کانی خۆی بووه و ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌ک کاری نه‌کرده لێی ده‌ڕوانرا و به مه‌حاڵ داده‌نرا وه‌ک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا و ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بۆ ئه‌گه‌ری کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌تی و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه چاوهڕوانکاراوانهی له ئاکامی شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاتوونه‌ته ئاراوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه.
زانیاری زایتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: