دانوستاندنی ناو‌کی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه سه‌ره‌کیه‌کی جیهان له ڤیه‌ننا به‌رده‌وامن و هه‌رچه‌نده تا ئێستا چه‌ند جارێک دوا واده دیارکراوه به‌بێ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن.
دیپلۆماتانی نزیکن له وتووێژه‌کانه‌وه ده‌ڵێن وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ڕێکه‌وتنێکی مه‌رجدار بێته ئاراوه و دواتر ڕابگه‌یه‌ندرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی‌دا پۆزه‌تیف بووه به‌لام ده‌شڵێت هێشتاش شتی قورس ماون که پێویسته کاریان له‌سه‌ر بکرێت.
میوانه‌کانی مێزگرد:
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
کۆسره‌ت خدر، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
دیپلۆمات به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ده‌ڵێن هێشتاش کار له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه مه‌رجداره ده‌که‌ن و دواتریش پێویسته چاوه‌ڕوانی پێداچوونه‌وه و بڕیاری پایته‌خته‌کانی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه بکرێتکه به‌شدارن له‌م وتووێژانه‌دا و ئه‌وجا سبه‌ی دووشهممهوهک ڕێکه‌وتنی کۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه کۆتاییه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌وا یانی کۆتایی هێنان به ده ساڵی دانوستاندنی دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێ ناوکیه‌ی ئێران.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا وتووێژه‌کان به گه‌لێک هه‌ڵکشان و داکشاندا چوون و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه له وتووێژه‌کان بکات.
ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنی ناو‌کی مۆر کرا ئایا به مانای متمانهکردنێکی ته‌واو دێت به ئێران؟
پێشتر ده‌گوترا کاریگه‌ری سزاکان له سه‌ر ئێران به‌سه‌ر گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌بێت نه‌ک ڕژێمه‌که‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و سزایانه لابدرێن ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی ئێرانه؟
ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتن کرا ئایا دواترڕۆژئاوا دۆسێی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌خاته به‌ر باس و کاری له‌سه‌ر بکات له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێکی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: