26 ساڵ پاش تێرۆرکردنی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ هێشتاش وه‌ک فه‌رهه‌نگێک بۆ به‌رخودان و ئاشتی لێی ده‌ڕوانرێت.
دکتۆر قاسملو ڕۆژی 13 ی مانگی 7 ی ساڵی 1989 له ڤیه‌ننا هاوکاتی وتووێژکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له شاری ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا تێرۆر ده‌کرێت.
له‌م ساڵیاده‌دا له تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی سۆشیال میدیادا وێنه‌ی زۆری ئه‌مڕۆی شار و شارۆچکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاوکراونه‌ته‌وه و وک ده‌گوترێت ده‌کرێت وه‌ک ڕاگه‌یاندنی مانگرتنێک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت له ڕۆژی ئه‌م ساڵیاده‌دا.
جێگری سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت له‌وه‌تای کۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرێندراوه هه‌میشه کوردستان له بارێکی تایبه‌تی ئاسایشیدا بووه و خه‌ڵک ده‌ستبه‌رداری داواکانی خۆی نه‌بووه و به شیوازی جیاجیا به‌رده‌وامی دراوه به خه‌بات کردن و ده‌شڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه وه‌ک دوژمن سه‌یری کورد ده‌کات و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت له کاتێکدا ڕێژه‌ی له سێداره‌دانه‌کان له ناو ئێران‌دا به گشتی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه ئه‌وا له کوردستان چه‌ند به‌رابه‌ر به‌رزتره.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی که وته‌بێژی فه‌رمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیشه ده‌ڵێت ئه‌و ڕێبازه‌ی دکتۆر قاسملو هه‌یبووه ئێستاش ڕێبوارانی هه‌ر به‌و ڕێیه‌دا ده‌ڕۆن و ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێ دروسته و ده‌شلیت دۆسێی کورد له ئێران هه‌ر وه‌ک دۆسێکانی تری کورده له وڵاتانی تردا و پێمان باشه به دیالۆگ و دانیشتن و لێکتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و خود ی دکتۆر قاسملو گیانی خۆی له‌سه‌ر گرنگیدان به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه دانا، به‌ڵام لایه‌که‌ی تر که کۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌گه‌ڵ ئاشتی و دیالۆگ و دانیشتن‌دا نییه.
له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی دیموکراته‌کان (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان) به‌ڕێز شه‌ره‌فی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن و سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتنه‌وه‌دایه و هه‌ندێک جار به‌هۆی هه‌لومه‌رجێک یان ڕه‌وشێکه‌وه ده‌بینیت هه‌وڵه‌کان کاوه‌خۆ ده‌بنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: