له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرا حکومه‌تی بنکه فراوان ئاسوده‌یی و ئارامی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان بێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ناجێگیری سیاسی و قوڵ بوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌کانه.
هه‌رێم بێ له قه‌یرانه ئاسایشیه‌که‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه، گیرۆده‌ی ژماره‌یه‌ک کێشه‌ی ناوخۆییش بووه وه‌ک کێشه‌ی دارایی و گرفته‌کانی ناکۆکی سیاسی لایه‌نه‌کان.
ته‌نانه‌ت گه‌ر وه‌ک ده‌گوترێت قه‌یرانه داراییه‌که په‌یوه‌ندی به به‌غدا و نه‌ناردنی بودجه‌وه هه‌یه به‌ڵام خۆ ناکۆکییه سیاسیه‌کان په‌یوه‌ندییان به ناوخۆی هه‌رێم خۆیه‌وه هه‌یه. لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم هه‌ر یه‌که‌یان له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی سازاندان به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت ئاستی بێ متمانه‌ییان هێنده زۆره ئیتر ناتوانن هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی ئه‌و سازانه‌دا بنێن.
لێره‌دا ناتوانرێت ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کانی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێم به هێند وه‌رنه‌گیرێن به‌تایبه‌تی ئێران و تورکیا که ئێستا به ئاشکرایی دوو جه‌مسه‌ری له هه‌رێمدا دیاره.
میوانی به‌رنامه:
موحسین ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
به‌لای زۆرێک له شیکه‌ره‌وه حکومه‌تی بنکه فراوان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له به‌جێگه‌یاندنی په‌یمانه‌کانیدا و وه‌ک ده‌ڵێن لایه‌نه به‌شداره‌کانیش هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که‌وتوونه‌ته لۆمه‌کردنی یه‌کدی له‌سه‌ر ئه‌م ڕهوشههێنده نه‌یانتوانیووه ببنه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ده‌ربازکردنی هه‌رێم له‌م قه‌یرانانه‌ی تێیکه‌وتووه.هاوکات باس له هێنانه‌وه ئارای دوو حکومه‌تیی له هه‌رێمی کوردستاندا گه‌رم و گوڕه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت "گه‌ل وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌داته‌وه که داوای دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن."
کێن ئه‌وانه‌ی داوای دوو حکومه‌تیی ده‌که‌ن بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق؟
ئایا گێڕانه‌وه‌ی دوو حکومه‌تیی چاره‌سه‌ره بۆ قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم؟
شه‌نگال و خانه‌قین و که‌رکوک و ناوچه دابڕێندراوه‌کانی تر چی‌یان لێدێت؟
(موحسین ئه‌دیب) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له به‌رنامه‌ی (ئێمه و سیاسه‌ت) دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: