ده‌مڕاستی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) ده‌ڵێت له کاژمێر 12 ی نیوه‌شه‌وی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه تا کاژمێر 12 ی نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی بنکه‌کانی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ی کردووه و ئێستاش ڕه‌وشه‌که ئارامه به‌ڵام چاوه‌ڕێش ده‌کرێت بۆردومانه‌کان به‌رده‌وام بن و ده‌شڵێت له ئاکامی بۆردومانه‌کان ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی هه‌په‌گه کوژراوه.
ده‌مهات عه‌گید ده‌ڵێت 3 ساڵه که‌جه‌که له‌هه‌وڵدایه تا پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام بێت و بگاته ئه‌نجام و ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خه‌ڵکی خۆمان ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرتین به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووین وێڕای هه‌موو که‌موکوڕی و هه‌ڵه‌کانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بوون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌گید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له سێ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا که له تورکیا کراون پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په) ده‌یخواست به ئاسانی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ست بهێنێت و په‌که‌که کۆنترۆڵ بکات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که ئاکه‌په ده‌یخواست هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و شکستانه‌ی بکاتهوهووه ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کورد و دۆسته‌کانی هه‌ردوو لاش داوایان ده‌کرد نه‌خشه‌یه‌کی ڕێگا هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌ڵام ئانکه‌ره ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌ی دیارنهکرد.
ده‌مهات عه‌گید ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاشتیدا بڕیاربوو گه‌ریلاکان له تورکیا بکشێنه‌وه به‌ڵام ژماره‌یه‌ک مه‌رج بۆ ئه‌و کشانه‌وه‌یه دانرابوون له‌وانه دروستنه‌کردنی به‌نداوه‌کان و دروستنه‌کردنی ڕێگه‌وبانی سه‌ربازی، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌م مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێنه‌کرد، هه‌ر بۆیه کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانیش ڕاگیران.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: