Accessibility links

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ: له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی تورکیا زیانێکی گه‌وره‌ی به‌ خۆی گه‌یاند به‌ هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه‌ بۆسه‌ر په‌که‌که‌


 دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ

شیکه‌ره‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دان هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانئاڵۆزکردنی ڕه‌وشه‌که‌ به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

بێن ڕۆدس، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی له‌ کۆشکی سپی ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له‌ بڕیاری تورکیا ده‌کات بۆ ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی ده‌یانکاته‌ سه‌ر بنکه‌کانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ڕوانینی ئانکه‌ره‌ که‌ پارتی کرێکارانی کوردستان یان په‌که‌که‌ ڕێکخراوێکی تێرۆریستیه‌.

پێشتر برێت مه‌کگورک، جێگری نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌ "هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نییه‌ له‌ نێوان هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی دژی په‌که‌که‌ و ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ چڕکردنه‌وه‌ی هاوکاریه‌کانی ئه‌مریکا- تورکیا دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی."

ستیڤن زونس، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ زانکۆی سان فرانسیسکۆ له‌ ستانی کالیفۆرنیا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای وتووه‌ لێره‌دا کێشه‌ هه‌یه‌ کاتێک تورکیا به‌ چه‌کی ئه‌مریکا بۆردومانی هێزه‌ کوردیه‌کان ده‌کات که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان له‌ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، وه‌ ئه‌مه‌ش ئاڵۆزبوونێکی تره‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌ بێ سه‌روبه‌ره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا.

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی یاسایی له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆرێک له‌ نه‌رمی ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی گشتی ئه‌مریکاوه‌ هه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانیشدا.

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێده‌چێت تورکیا بگره‌وبه‌رده‌یه‌کی زۆر وردی کردبێت تا بگاته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ئێستای تا له‌ یه‌ک کاتدا دوو یان سێ ئامانج بپێکیت وه‌ک چوونه‌ ڕیزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ره‌نگاری تێرۆر ده‌بنه‌وه‌، لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌روه‌هاش کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر عومه‌ر گوڵ ده‌ڵێت به‌ هۆی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی تورکیاوه‌ زیانێکی زۆر له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌دات و ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی تو‌رکیا به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی گونجاودا نین و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات ئاڵۆزیه‌کی زۆر له‌ ناو تورکیادا بێنێته‌ ئاراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌سته‌وسان دابنیشێت به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا و ئه‌م ڕووداوانه‌ش کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئانکه‌ره‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:18 0:00

XS
SM
MD
LG