لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان تاران و ئانکەرەدا
ژماره‌یه‌ک قه‌یران و کێشه (سیاسی، ئابووری، دارایی، ئاسایشی..هتد) به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی گرتووه. کاربه‌ده‌ستان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و به گه‌شبینیشه‌وه ده‌ڵێن هێشتا هیچ یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه نه‌گه‌یشتۆته بن به‌ست.
ئایا ئه‌م کێشانه‌ی ناو هه‌رێمی کوردستان ناوخۆیین یان له‌ژێر کاریگه‌رییه ده‌ره‌کیه‌کاندان؟
وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەتیش کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا هەر یەکەیان و بە ئەندازەی جیاواز بەرژەوەندی ئابوری و ئاسایشییان لە ناو هەرێمدا هەیە.
ئانکەرە هەرێمی کوردستان وەک دەروازەیەک دەبینێت بۆ بازرگانییەکانی خۆی لەگەڵ ناوەڕاست و باشوری عێراقدا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی تری کەنداوی فارس.
میوانی بەرنامە:
ئاریان ڕەئوف، پسپۆڕی سیاسەتی نێونەتەوەیی.
ئێرانیش بە هەمان شێوە بەشێکی بازاڕی هەرێمی کوردستانی کۆنترۆڵ کردووە ئەمە بێ لەوەی بەرنامەی پاوانخوازی خۆیی هەیە لە عێراقیشدا بە گشتی.
تورکیا نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێرانیش نزیکە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری تورکیا چه‌ندێک به‌شدارییان هه‌یه له‌م ئاڵۆزیانه‌ی ناو هه‌رێمی کوردستاندا؟
کێ نه‌خشه سیاسیه‌کان له هه‌رێم داده‌ڕێژێت؟ تاران یان ئانکه‌ره؟
هەر یەک لەم دوو ڵاتەش دەخوازن ببنە زلهێزی ناوچەکە و خاوەن بڕیاری بێ چەندوچوون بن هەرچەندە جیاوازیەکانیشیان ئێجگار زۆرن لە ڕوانگەی ئەو بیرکردنەوانەی بەرامبەر ناوچەکە بە گشتی هەیانە.
ئانکەرە لە قەیرانی ناوچەکەدا لەگەڵ جەمسەری سوننەگەراییدایە و هەرچی ئێرانیشە بە بڕبڕەی پشتی شیعەگەرایی لە ناوچەکەدا دادەنرێت و وەک باسیش دەکرێت هەردوو وڵات بەرژەوەندییەکانیان لە عێراقدا بە گشتی و لە هەرێمیشدا بە تایبەتی بە یەکدادەدەن.
بۆچی زه‌مینه ڕه‌خساوه وه‌ک ده‌رفه‌تدان بۆ ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کیه‌کان ته‌نانه‌ت له پرسه سیاسیه ناوخۆییه‌کانیشدا؟
هه‌وڵه‌کان زۆرن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه سیاسیه‌کانی هه‌رێم به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه کامیان کاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌یان، هه‌وڵه ناوخۆییه‌کان یان ده‌ره‌کیه‌کان؟
ئه‌م جۆره ده‌ستێوه‌ردانانه به‌چ ڕێگه‌یه‌ک و به‌رنامه‌یه‌ک ناهێڵرێن یان که‌م بکرێنه‌وه؟
ئاریان ڕەئوف، پسپۆڕی سیاسەتی نێونەتەوەیی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: