جێگری نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەڵێت ئەگەر حكومەت جدی نەبێت لەوەڵامدانەوەی داواكاری پزیشكان و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی نوێی موچە ئەوا مانگرتنی پزیشكان و كارمەندانی پزیشكی شارەكانی هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە چونكە ئەوانیش لەگەڵمانن.
دکتۆر دانا ئەحمەد میرزا ئەوەشی گوتیشی"حكومەتەكە حكومەتی خۆمانە دەزانین بەقەیرانی دارایدا تێدەپەڕێت بەڵام پزیشک دەوامێكی زۆر دەكات و هیچ سەرچاوەیەكی تری دارایی نیە وە فشاری زۆری پزیشكانمان لەسەرە كە بۆچی لەسەر مافەكانیان وەک سەندیكا نایەینە دەنگ".
لەبارەی كاتی شكانی مانگرتنەكەیانەوە دکتۆر دانا گوتی ژووری عەمەلیاتمان پێكهێناوە لە شوێنە ساردەكان دەواممان ڕاگرتووە تەنها نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرا نەبێت، و گوتیشی پزیشكانی هەولێر و دهۆک لەسەر خەتن لەگەڵمانن ئەگەر حكومەت بەجدی نەیەتە سەرخەت لەگەڵماندا بایكۆتكردنی پزیشكان و كارمەندانی پزیشكان درێژ دەبێتەوە بۆ شاری هەولێر و دهۆكیش".
دەقی وتووێژەکەی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ژیار محەمەد لەگەڵ دکتۆر دانا.