Accessibility links

تەرمی سێ کۆچبەر دەگاتەوە سلێمانی


ڕۆژی شەممە ته‌رمی تر كه‌ كۆچبه‌ری كورد بوون له‌ قوربانیانی ده‌ریای ئیجه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌وه‌ شاری سلێمانی.

ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران لەهەرێمی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌و سێ ته‌رمه‌ هی دایكێک و دوو منداڵی بوو كه‌ له‌ ڕووداوی نوقومبونی به‌له‌مێک 22 ی مانگی 1 خنکان".

لەو ڕووداوەدا به‌له‌مێک كه‌ 55 كۆچبه‌ری كوردی هه‌ڵگرتبوو ده‌یانویست بچنه‌ یۆنان و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نوقم بوو 8 كه‌س له‌و به‌له‌مه‌ گیانیان لەدەست دا و 5 کەسیش بێسەروشوێن بوون .

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00

XS
SM
MD
LG