Accessibility links

محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە بڕیار لە دەست هەمو حزبەکانی کوردستان بسەندرێتەوە


حەمەی حاجی مەحمود
حەمەی حاجی مەحمود

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت باشترە بڕیار لەدەست حیزبەكانی كوردستان بسەندرێتەوە و میلەت خۆی خۆی بەڕێوە بببات.

محەمەدی حاجی مەحمود لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا باسی لەوەكرد كێشەی سەرەكی لەهەرێمی كوردستان بریتیە لەنەبوونی دەستوور،كاتێک دەچیت داوای مۆ‌وڵەتی دامەزراندنی ڕێكخراوێک دەكەیت حكومەت داوای پەیڕەو و دەستور دەكات لەكاتێكدا خۆی دەستوری نیە".لەهەرێمی كوردستاندا هەر حیزبە

بەڕێز حاجی مەحمود گوتیشی خۆی بە خاوەنی میللەت و خەڵک دەزانێت باشترە ئەمە لە حیزبەكان بسەنرێتەوە و میللەت لە ڕیفراندۆمێكدا خۆی بڕیار خۆی بدات.

هاوکات تەئكیدی لەوەش كردەوە پێویستە سەرۆكی هەرێم لەناو گەلەوە هەڵبژێردرێت و میللەت كێی دەوێت با ئەو هەڵبژێرێت".

گوتیشی "ئێمە سیستمێكمان نییە تا ئێستا كە سیستمێكی ئابوری بێت ئێمە بەتەنها سیستمێكی دارایمان هەیە كە بەس پارە خەرج دەكەین،ئەوەتا ئەگەر كەنغەرێک لە ئوستراڵیا گران بێت لە كوردستان گۆشت گران دەبێت و ناشكرێت هەموو هێلكەكان بكەینە ناو زەمیلەی نەتەوە".

دەقی وتووێژەکەی حەمەی حاجی مەحمود لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00

XS
SM
MD
LG