Accessibility links

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە دەخنکێن و ژمارەیەکی لە کڕواتیا دەستگیر دەکرێن


سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە بەلەمێكی دیكە كە ژمارەیەک كۆچبەری كورد و ئەفغانی هەڵگرتبوو لە دەریای ئیجەدا نقوم بوو بەو هۆیەوە پێنج كۆچبەری كورد خنكان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەرنابەران لەهەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند "پێنج كەس لە ڕووداوی نقومبونی بەلەمەكەی ئەمڕۆ لەدەریای ئیجەدا خنكاون كە سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن".

بەڕێز جەلال گوتیشی "ئەو پێنج كەسە ژن و پیاوێک و دوو منداڵیانن لەگەڵ كوڕێكی دیكە كە لەگەڵ دایكی بووە و دایكی ڕزگاری بووە بەڵام خۆی خنكاوە".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەهەرێمی كوردستان لە درێژەی وتوێژەكەدا ئەوەشی خستەڕوو کە 48 پەنابەری دیكەی هەرێمی كوردستان لە كرواتیا دەسبەسەر كراون و حكومەتی كرواتی فشاریان لێدەكات كە لەو وڵاتە پەنجە مۆر بكەن و داوای مافی پەنابەرێتی بكەن بەڵام ئەو پەنابەرانە ڕەتی دەكەنەوە بەوهۆیەوە دەسبەسەر كراون لەلایەن پۆلیسەوە.

گوتیشی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئەو پەنابەرانە نوێنەرانی فیدراسیۆن ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی كڕواتیا لە بەریتانیا كۆدەبێتەوە.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ ئاری جەلال.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00

XS
SM
MD
LG