Accessibility links

هادی ڕەحمان: ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستاندا بەرەو دواوە چووە و پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسانیش زیادی كردووە


هادی ڕەحمان ئەندامی بۆردی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی كردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئاماژ بە دۆخی ڕۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەكات و لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو و وڵاتانی دەوروبەریش ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان بەرەو دواوە چووە".

دەربارەی ئاستی پێشێلكاریەكان هادی ڕەحمان گوتی "پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لە ئاستی باڵادایە نەک مام ناوەند كە ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان دەكرێت"

هەرچەندە لەهەرێمی كوردستاندا یاسای كاری ڕۆژنامەنوسان هەیە بەڵام هادی ڕەحمان ئەندامی بۆردی سەنتەری میترۆ ڕەخنەی هەیە كە ئەو یاسایە وەک خۆی كاری پێناكرێت،بەڵكو بەوتەی ئەو هەندێكجار كار بە یاسای سزادانی عیراقی دەكرێت لەبری یاسای كارۆیە ڕۆژنامەوانی . دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ژیار محەمەد

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

XS
SM
MD
LG