Accessibility links

ئاری جه‌لال: نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ یۆنان دەستگیرکراون کوردیشیان تێدایە


ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ چه‌ند دورگه‌یه‌كی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی گوتیشی "به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ئێزیدی و كوردی ڕۆژئاوای كوردستانن".

ئاری جه‌لال گوتیسی "ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ دوای ٢٠-٣ه‌وه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان و له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون وا بڕیاره‌ قۆناغ به‌ قۆناغ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی خۆیان ڕه‌وانه‌ بكرێنه‌وه".

ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ ئێستادا بارودۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ زۆر خراپه له‌ڕووی خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ برسێتی بڵاو بۆته‌وه‌ و له‌ بارو دۆخێكی دوژواردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ،به‌ جۆرێک ژماره‌یه‌ك له‌ ناو ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌دا چه‌ندین حاڵه‌تی خۆ كوژی ڕوویداوه‌.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ژیار محەمەد

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:09 0:00

XS
SM
MD
LG