Accessibility links

شۆڕش حاجی: ئه‌گه‌ر پارتی نه‌یه‌ته‌ ژێر بار له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر بیرمان له‌ سیناریۆی تر كردۆته‌وه‌


شۆڕش حاجی وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "دكتۆر فواد حسێن سه‌ردانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری كرد تا گوێی له‌ پێشنیار و داواكارییه‌كانیان بگرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش قسه‌ و پێشنیاری خۆمان پێ وت و چاوه‌ڕێین وه‌ڵامی ئێمه‌ بباته‌وه‌ بۆ كاك مه‌سود و دواتر وه‌ڵامی وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌ بداته‌وه".

شۆڕش حاجی گوتیشی ئێمه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان به‌وان وتووه‌ ئیتر بزانین پارتی قبوڵی ده‌كات یان نا؟چونكه‌ پارتی خۆی ئه‌م دۆخه‌ی تێكداوه‌ و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت ئه‌وا هه‌ر خۆی ده‌توانێت دۆخه‌كه‌ چاكبكاته‌وه‌،خۆ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان سور بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌وا چیتر پێویست به كۆبونه‌وه‌ ناكات.

وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وتووێژه‌كەیدا لەگەڵ پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانی گوتیشی "هەتا ئه‌م ساته‌ پێمان وایه‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌ ته‌نها به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاست ده‌بێته‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش زانیمان پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی سور ده‌بێت وه‌ نایه‌ته‌ ژێر بار تا ئه‌م دۆخه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا ئێمه‌ له‌ دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بیرمان له‌ سیناریۆی تر كردۆته‌وه". بەڵام شۆڕشی حاجی ئامادە نەبوو لەم کاتەدا ئاماژە بە سیناریۆکە بکات کە چی دەبێت.

گوتیشی به‌ ته‌نها یه‌كێتی و گۆڕان نین کە بیریان له‌ سیناریۆی نوێ كردۆته‌وه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بیریان له‌ سیناریۆی تر كردۆته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئه‌مجاره‌ كاك دكتۆر فواد حسێن ده‌ستپێشخه‌ری كردوه‌ و وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌ بزانین وه‌ڵامی ئەوان(پارتی دیموكراتی كوردستان چی ده‌بێت؟)

شۆڕش حاجی له‌ كۆتایی وتوێژه‌كه‌دا دانی نا به‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئه‌م كاته‌ سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داوای خۆی كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی له‌ هۆتێل شاری جوان خستیه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان و بووه‌ هۆی به‌بنبه‌ستگه‌یشتنی كۆبونه‌وه‌كان.

دەقی وتووێژەکەی ژیار مەحمەد لەگەڵ شۆڕشی حاجی

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:40 0:00

XS
SM
MD
LG