دڵشاد مه‌جید به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت هەتا ١-٩ دوا واده‌مان داوه‌ته حكومه‌ت تا بزانین چی پێده‌كرێت بۆ چاككردنی سیستمی موچه‌ی مامۆستایان تا بچینه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌شڵێت "ئه‌مڕۆ به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی به‌ڵێنی داوه‌ته مامۆستایان كه موچه‌كانیان چاك بكات".
هه‌روه‌ها گوتیشی داواكاری مامۆستایان نانه ،ناشكرێت مامۆستا خۆی پاره‌ی هاتۆچۆی پێنه‌بێت و پێی بڵێی له‌به‌رخاتری فڵانه شت ده‌وام بكات ئه‌ی كێ ڕه‌چاوی مامۆستا بكات.
دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانی لەگەڵ دڵشاد مەجید