فراكسیۆنی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له سلێمانی حیزبی بووه و یاسایی نه‌بووه.
لەو باره‌یه‌وه زیاد كاكه ڕه‌زا به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ڕوویدا پڕۆسه‌یه‌كی سرف حیزبی بوو نه‌ك یاسایی."
ڕۆژی پێنج شه‌ممه پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام درا
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی لیستی زه‌رد ده‌ڵێت "لیسته‌كه‌مان به هیچ جۆرێك به‌شداری هیچ پڕۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانی نه‌كرد و ده‌نگی به هیچ كامیان نه‌دا."
پڕۆسه‌ی ئاڵۆگۆڕی پارێزگار و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوو لیستی براوه له ئه‌نجومه‌نه‌كه دێت كه دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌نجامیان دا‌و له‌ماوه‌ی سێ مانگیشدا دووجار نوێیان كرده‌وه.
به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و دوو حیزبه ئه‌م دوو ساڵه‌ی كۆتایی پۆستی پارێزگار بۆ كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت،به‌ڵام له ئێستادا گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده نییه مه‌رسومی ده‌ست بهكاربونهكهی له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ربچێت بۆ ئه‌مه‌ش جێگری پارێزگار ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گرێته ده‌ست و كاندیده‌كه‌ی گۆڕان پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
زیاد كاكه ڕه‌زا ده‌ڵێت "ئێستا سلێمانی سێ پارێزگاری هه‌یه،یه‌كێكیان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه،ئه‌وی تر پارێزگاری نوێیه كه له ماڵه‌وه‌یه و ده‌وام ناكات ئه‌وی تریش به وه‌كاله‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه ده‌بات."
دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ زیاد کاکە ڕەزا