مامۆستا مهاباد كامیل نوێنه‌ر له زانكۆی سلێمانی له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له هه‌ڵوێستی مامۆستایان ده‌كات به هۆی نه‌بونی موچه،ده‌ڵێت مۆڵه‌تی ١٥-٢٠ ڕۆژیان داواته حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داخوازی مامۆستایانی زانكۆ نه‌درێته‌وه ئه‌وا ئه‌وانیش ئه‌مساڵ بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن.
مامۆستا مه‌هاباد ده‌ڵێت "ئه‌م قه‌یرانی دارایی و بێ موچه‌ییه نه‌ك كاریگری له‌سه‌ر مامۆستایان به‌ڵكو كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر خوێندكاران كردووه به جۆرێك خوێندكاران پۆل پۆل زانكۆ به‌جێده‌هێڵن."
مامۆستا مهاباد نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا له قۆناغێكدا له كۆی ١٨ خوێندكار ته‌نها دوو خوێندكار هاتون بۆ تاقیكردنه‌وه و به‌شداریان كردووه له كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوسساز بووه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه پێشبینیه‌كانی ئه‌و باش نیه بۆ بایكۆتكردن و واز هێنانی خوێندكار له ساڵی نوێی خوێندن و گوتی پێشبینیه‌كانی من باش ناڵێت بۆ هه‌ردوو بابه‌ته‌كه و وا ده‌بینم زیاتر بێت.
دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەگەڵ مامۆستا مهاباد.