Accessibility links

قایمقامی دەربەندیخان: نازانین چەکداری تر لە ناوچەکە ماون یان نا


ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان له‌میانی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و ده‌ڵێت، گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بوبێتن ئه‌و چه‌كدارانه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ هه‌واڵی هێرش و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو چه‌كدار له‌ گوندێكی نزیك شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بڵاوبوه‌وه‌ ،ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت "هێشتا نازانرێت ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ چین به‌ڵام گومانی داعش ده‌كرێت،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان كوژران و هیچیان به‌ زیندوویی ده‌ستگیرنه‌كرا بۆیه‌ قورسه‌ ناسنامه‌یان و مه‌به‌ستیان دیاری بكرێت."

قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌ش ناشرێته‌وه‌ كه‌پێشتر وه‌ك زانیاری لایان هه‌بووه‌ كه‌ چه‌كداری نه‌ناسراو له‌و ناوچه‌یه‌دا بونی هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوه‌وه‌ كاتێك دوو چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ سێ گه‌نجی تێدا بوو دوانیان گیانی له‌ده‌ست دا.

گوتیشی "ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌مڕۆ چوار چه‌كدار بوون دووان خۆیان ته‌قانده‌وه‌ و دوانیشیان كوژران له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، هه‌روه‌ها هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانیش گیانی له‌ده‌ست داوه.

ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان گوتیشی ناتوانین بڵێین چه‌كداری تر له‌و ناوچه‌یه‌ ماوه‌ یاخود نه‌ماوه‌.

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان لە سلێمانی ژیار محەمەد لەگەڵ ناسیح مەلا حەسەن

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:32 0:00

XS
SM
MD
LG