Accessibility links

قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان


سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی موچه‌ قه‌یرانێكی تر به‌رۆكی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌گرێت و ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌ له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا.

محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی باس له‌ قه‌یرانی نه‌بونی سوته‌مه‌نی ده‌كات و ده‌ڵێت "نه‌بونی سوته‌مه‌نی پاش بریاری ڕاگرتنی پێدانی نه‌وتی هاوكاری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بارگرانیه‌كی تری بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه‌ له‌م بێ موچه‌ییه‌دا كه‌ سێ مانگ جارێك چاره‌كه‌ موچه‌ ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری دۆخی هاوڵاتیانین و هاوڵاتیان بێتاقه‌تن".

له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هاوكاری هاوڵاتیان و پێدانی به‌شه‌ سوته‌مه‌نی محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان وتی:پاش سه‌ردانی پارێزگاری پێشووی سلێمانی بۆ به‌غداد ڕێكه‌وتن كرا بۆ كڕینی نه‌وت و بڕی ٣٠ ملیۆن لیتر گه‌یشته‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و دابه‌شمان كرد به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی شاردا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سارده‌كان به‌ڵام له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێین ئه‌و ٢٠ ملیۆن لیتره‌ی تر بێت له‌به‌غداوه‌ هه‌ركات هات دابه‌شی ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ته‌واو بوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌ش كردنی نه‌وت له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانیدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:29 0:00

XS
SM
MD
LG