هاوڵاتیان و به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران باس له سه‌رنج و پێشبینیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی دانۆڵد ترامپ وەک سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
له‌ناو ڕۆشنبیرانیشدا هه‌ندێك پێیان وایه ده‌ستبه‌كاربونی ترامپ له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و ناوچه‌كه‌یه.
هه‌ندێكیش پێیان وایه گۆڕانكاری به‌رچاو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مەریكادا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ترامپدا ڕووده‌دات.
جێی باسه هه‌ینی ڕابردوو دانۆڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە 45هەمین سەرۆکی ئەمەریکا.