Accessibility links

سەردار قادر: سەرەتا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆم و به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌م به‌گۆڕینی كاره‌بای سلێمانی


سه‌ردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی لە میانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە چەندین تەوەر دەکات لە ناویاندا مەسەلەی کارەبای سلێمانی. بەڕێز قادر دەڵێت كێشه‌ و ململانێكان له‌سلێمانی زیاتر هانمان ده‌دات بۆ كاركردن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌ندێك ڕوه‌وه‌ جیاواز مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نمونه‌ به‌ دابه‌ش كردنی كاره‌با ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ به‌شی سلێمانی له‌ پارێزگاكانی تر كه‌متره.‌

سەبارەت بە به‌شێك له‌ ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵك له‌سه‌ر بڕیاری گۆڕینی سیستەمی كارەبا‌ به‌ جۆزه‌ی(٢٠)ئه‌مپێری له‌ پارێزگای سلێمانی, سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكا ڕایگەیاند "من به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بام ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ گۆڕینی كاره‌با له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆم و به‌رپره‌سه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن."

هاوکات گوتیشی " به‌نیازم نوسراوێك بكه‌م بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌ هه‌موان هاوكاربن له‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با به‌ دادپه‌روه‌ری له‌ شاردا."

سه‌ردار قادر ڕایشیگەیاند هه‌ر بەرپرسێک له‌ هه‌ر ئاستێكدا ڕێگر بوو له‌ گۆڕینی كاره‌بای ماڵه‌كه‌ی ئه‌وا ناویان له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ سه‌ر به‌هه‌رلایه‌نێک بێت و لە ‌هه‌ر پۆستێكدا بێت.

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ژیار محەمەد لەگەڵ سەردار قادر

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:07 0:00

XS
SM
MD
LG