پارێزه‌ر ئاوات محه‌مه‌د ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژووری یاسایی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه وه‌ك تیمی پارێزه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ر (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود)سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی كه بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكای دابوو تێدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تۆمه‌تباركردبوو به بونی كۆمپانیای نه‌وت و شه‌ریكی داهاتی نه‌وت .
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو محەمەدی حاجی مەحمود لەمیانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق و کێشەی لایەنە سیاسیەکان گوتی کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر پۆست و پارەیە نەک خەڵک و داواکاری میللەت.
هەروەها ئەوەی خستبووە ڕوو هەر پێنج لایەنە سیاسیە ناکۆکەکەی کوردستان(پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی) لەدوای پێکهێنانی کابینەی بنکە فراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج کۆمپانیای نەوتیان دامەزراندو خاوەنی پاڵاوگەی نەوتن و کێشەیان لەسەر بڕی بەشەکەیانە لە داهاتی نەوت نەک لەسەر خەڵک و قوتی خەڵک و شەفافیەت لە داهات وەک خۆیان لە تەلەفزیۆنەکانەوە باسی دەکەن.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو وتووێژە، هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی، لە ڕونکردنەوەیەکدا بە توندی وەڵامی محەمەدی حاجی مەحمودیان دایەوە و بزوتنەوەی گۆڕان تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتی دابووە سکرتێری حیزبی سۆسیالیست ئەگەر بەڵگە نەخاتەڕوو، یان داوای لێبوردن نەکات، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر محەمەدی حاجی مەحمود تۆمار دەکەن، بەڵام لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەریەک لە وتەبێژی فەرمی و مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕەتی کردەوە داوای لێبوردن بکەن و جەختیان لەسەر قسەکانی محەمەدی حاجی مەحمود کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ئەو وادەیە تەواو بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی دیاریکردبوو، هه‌ر ئه‌وكات لەو بارەیەوە شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە وتووێژێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی تیمی پارێزەرانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە سکاڵا لەسەر سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەن لە بەرامبەر تەشهیر کردن و تۆمەت هەڵبەستن بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کە ئەنجامی دابوو.وتیشی له‌نزیكترین كاتدا پارێزهرهكانمان سكاڵا له‌سه‌ر سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن .
پارێزه‌ر ئاوات محه‌مه‌د ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژووری یاسایی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌م وتوێژه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌نجامی دا باس له‌ورده‌كاری تۆماركردنی سكاڵا ده‌كات له‌سه‌ر سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.