ئه‌بوبه‌كر عه‌لی له‌باره‌ی دوو ئیداره‌ی وه‌ك بژارده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ڵێت " من ئه‌مه به شكست و عه‌یبه‌یه‌كی ده‌زانم بۆ پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌بڕوای من نابێت هه‌ر بیری لێبكرێته‌وه،به‌ڵاژ تا چه‌كی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی هه‌بێت ناكرێت ئه‌م ئه‌گه‌ره بخه‌ینه دواوه".
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك بژارده‌یه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ڵێت "ئه‌مه وه‌ك بژارده‌یه‌كی ناچاریه و عه‌قڵانی نییه،له‌م دۆخه‌دا كه دۆخی ڕاگوزهریه و ئه‌گه‌ری چه‌ند مه‌ترسیه‌ك ده‌ته ئاراوه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه،وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر وایه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" هیچ گره‌نتیه‌ك نیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بێت،چونكه ئێمه له‌قۆناغی ئاسایی تردا له هه‌ڵبژاردندا كێشه‌ی ناعه‌داله‌تی و ساخته هه‌بوه،بۆیه به‌ڕای من باشتره پێشتر هێزه سیاسیه‌كان بیر له ته‌وافوقی نیشتمانی بكه‌ینه‌وه،چونكه له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ڵبژاردن له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان قوڵتر بكاته‌وه".
دەقی وتووێژی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەگەڵ ئەبوبەکر عەلی.