Accessibility links

سیامەک نەجەفی: باس لە مەبەستی درووستکردنی ئینستیتیوتی فەرهەنگی یارسان دەکات


Siamak Najafi
Siamak Najafi

ماوەیەک لەمەو پێش لە لایەن کۆمەڵگای کوردی یارسانەکان " ئینستیتوتی فەرهەنگی یارسان " لە سوید ناونووسین کراو و راگەیەندرا، کە بڕیار وایە لە بوارەکانی زانستی مرۆڤایەتیانە، مێژوو، فەلسەفە، ئاێین، هونەر، جوغرافیا و مەردوم شناسی لە نێۆ ئێل و خێڵە کوردیەکانی یارسان کار بکەن، لە هورام، لەک، کەڵهور، فەیلی ( پەهلی) گۆران، سنجاوی، کولیایی، و گروسی بگرە تا ئەوانەی لە ناوچەکانی یارسان نشێنی زاگرۆسەوە بەرەو شوێنەکانی تر کۆچیان کردووە وەکو دیملیەکان، شەبەک، باجڵان، جمور و زەنگەنە وە هەر وەها ئەوانەی بەرەوە ئوستانەکانی گیلان و مازاندەران لە باکوری ئێران، قەزوین و شیراز کۆچیان کردووە.

سیامەک نەجەفی نووسەر و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئینستیتوتی فەرهەنگی یارسان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کەسانێک لەم ئینستیتوتە کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی لە پێناوی ئەو خاڵانەی لە پێشەکیەکەدا هاتووە بە شێوەیەکی ئەکادیمی زانستیانە لە ناوچەکانی پەهلەوی نشین کوردستانات، کرماشانات، ئیلام و خانەقین و فەیلی نشین کار و لێکۆڵینەوە بکەن، کە ئەم ناوچانە بە بەراوورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا کەمتر لە بارەیانەوە لێکۆڵینەوە کراوە".

کاک سیامەک هەر وەها دەڵێت " لەبەر ئەوەی نەمانویست تەنها بەشی ئاێدیۆلۆژی ئاینی یارسان بێت وە بۆ ئەوەی پانتا و بواری کارەکانمان فراوانتر بێت و کوردستانی خواروو ( باشور) بگرێتەوە ئەو کارەمان کرد و ناوەکە لە «بنیاد دایره المعارف یارسان» وە بۆ ئینستیتوتی فەرهەنگی یارسان گۆڕا ".

کاکە سیامەک دەشڵێت " یارسان ئاێینێکی سەربەخۆیە و هیچ پەیوەندیەکی بە ئاینی ئیسلامەوە نییە وە یەکێک لە هەوڵەکانمان ئەوەیە، کە بەو جۆرەیە وە یاخود بەو جورە کە هەس بۆ مەردوم روونی کەینەوە لە رێگای کۆنفرانس و سیمینارەکانەوە وە یاخود ئەو گۆڤارەی کە بڕیار وایە بڵاو ببێتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:41 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG