Accessibility links

ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی غاز


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە بەرلین
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە بەرلین

ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ عێراق سەبارەت بە ئەگەری هاوردەکردنی گازی سروشتی لەو وڵاتە دەوڵەمەندە نەوتییە، لەکاتێکدا بەرلین لە هەوڵدایە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوە وزەکانی بۆ جێگرتنەوەی دابەزینی باری سووتەمەنی ڕووسیا.

شۆڵز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕۆژی هەینی لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "هەروەها باسمان لە ئەگەری گەیاندنی غاز بۆ ئەڵمانیا کرد و ڕێککەوتن لەسەر مانەوە لە پەیوەندییەکی نزیکدا".

شۆڵز وردەکاری زیاتری لەبارەی قەبارەی ئەو غازەی نەخستەڕوو کە ئەڵمانیا هیوادارە لە عێراقەوە هاوردەی بکات.

بەغدا دەرفەتی بۆ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان ڕەخساندووە بۆ سەرمایەگوزاری لە بەکارهێنانی گازی سروشتی عێراق و ئەو گازەی وەک بەرهەمی لاوەکی لە بەرهەمهێنانی نەوت دروست دەبێت، ئەلسودانی دەشڵێت عێراق دەیەوێت غاز لە ڕێگەی بۆرییەکەوە لە ڕێگەی تورکیاوە بگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.

ئەڵمانیا کە پێشتر 55%ی هاوردەکردنی غازی لە ڕووسیا وەرگرتبوو، هەوڵی هەمەچەشنکردنی هاوردەکردنی غاز دەدات بۆ ئەوەی پشتی زۆر بە چەند هەناردەکارێک نەبەستێت، ئەمەش دوای ڕێککەوتن لەگەڵ قەتەر و ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG