Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: داوامان لە تورکیا کردووە کێشە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمدا بە دیالۆگ چارەسەر بکات


باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق هاوکاتی سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و پەیامنێراندا کۆدەبێتەوە.

ئەلینە ئێڵ ڕۆمەناوسکی لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەی ژمارەیەک پەیامی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بە ڕەوشی هەرێمەوە.

سنور کەریم، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەو کۆبوونەوەیەدا بووە و دەڵێت باڵیۆزی ئەمەریکا بە گشتی چوار پەیامی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکێک لەوانە جەختکردنەوە بووە لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

لە وەڵامی پرسیارێکی سنور کەریم لەسەر پرسی پاراستنی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەو هێرشانەی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا دەیکەنە سەر هەرێم، باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە چەندان جار نیگەرانیی دەربڕدراوە و هۆشدارییش دراون بە تورکیا و بە ئێرانیش لەسەر ئەو هێرشانە بۆسەر هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەشڵێت نیگەرانییەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا هەر تەنها لەبەر ئەو هێرشانە نییە کە دەیانکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵکو بەهۆی ئەو هێرشانەشەوەن کە دەکرێنە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەڵێت "ئێمە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دژە داعشمان هەیە و هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانمان قەبوڵکراو نییە.

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:41 0:00
XS
SM
MD
LG