Accessibility links

هونەر حاجی جاسم: ئەگەر ڕێ لە هزری توندڕەویی ئاینیی نەگیرێت، ئەزموونی ئەفغانستان لای ئێمەش دووبارە دەبێتەوە


لەنێو هەموو ئاینەکاندا باس لە گرتنەبەری هەنگاوی ئاشتیانەیە، بەڵام زۆر جاریش دەبینرێت بەناوی ئاینەوە ژیان لە خەڵک دەسەندرێتەوە.

ئەم دیاردەیە کە لە برەودایە دەروازەی جیاوازییەکان دەکاتەوە لە نێوان پەیڕەوکارێکی توندڕەو و پەیڕەوکارێکی میانڕەودا.

نوسەرێکی عەرەب دەڵێت یەکێک لە جیاوازییەکانی نێوان ئیسلامییەکی توندڕەو و ئیسلامییەکی میانڕەودا، ئەوەیە یەکەمیان پێی وایە ئەو خودا دەپارێزێت و، هەرچی دووهەمیشیانە لەو بڕوایەدایە خودا دەیپارێزێت.

خواناس وریا گلی، هونەرمەندێکی شانۆکار بوو، لەسەر وروژاندنی هەندێک پرسیار و بابەتی ئاینیی دەکوژرێت بەدەستی گەنجێکی توندڕەوی ئیسلامییەوە کە هاندراوە بۆ ئەو توندڕەویە.

ئەم کردەی کوشتنە لەکاتێکدایە خودی ئاینی ئیسلام هیچ پرسیار و گومانێکی نەخستووەتە خانەی حەرام و کوفرەوە.
زانایانی ئاینی ئیسلام دەڵێن، گەڕانەکان بە شوێن خوادا بریتییە لە خوا پەرستی.

ئەم دیاردەی کوشتنانە هەمیشە کۆمەڵگە دەخانە بەردەم پرسیاری ڕژدەوە سەبارەت بەوەی بۆچی ئەم توندڕەوییە لە زۆربووندایە و ئایا چەندێکیش پەیوەندی هەیە بە چەمکەکانی ئاسایشی نیشتمانی و بە ئاسایشی تاکەکانی کۆمەڵگەوە؟

هونەر حاجی جاسم، نوسەر و لێکۆڵەر، دەڵێت لە ئێستادا درزێکی گەورە کەوتۆتە ناو کۆمەڵگەی کوردی "ئەم درزەش بۆتە هۆکاری دروستبوونی ناسەقامگیریی، جا ئەگەر ئاین یان هەر هۆکارێکی تر بوونە مایەی ناسەقامگیریی سیاسی یان ناسەقامگیریی سیستەمی کۆمەڵایەتی، ئەو بەبێگومان دەبنە مایەی دروستکردنی درزێکی گەورە لە تەواوی سیستەمەکان و هەروەها لە هزری خەڵکیشدا."

ئەم نوسەر و لێکۆڵەرە دەڵێت لە ئەفغانستان هیچ پڕۆژەیەک نەبوو بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەویی، هەربۆیە پاش 20 ساڵ توندڕەوان گەڕانەوە دەسەڵات.

هونەر حاجی جاسم دەشڵێت "توندڕەوان تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن و کردوویانەتە سەربازگەیەکی ترسناک و ڕۆژبەڕۆژ دیاردەی توندڕەویی لە برەوێکی زۆردایە و دابەشبوونێکیشی لەناو کۆمەڵگەدا دروست کردووە و هەروەهاش برەودان بە هزری سەلەفی وشک، بووەتە مایەی ناسەقامگیریی ئاسایشی نیشتمانی."

زانیاری زیاتر لە دەقی وێژەکەدایە لەگەڵ هونەر حاجی جاسم، نوسەر و لێکۆڵەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:26 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG