Accessibility links

دانانی خاڵی سنووری حکومەتی فیدراڵی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە قاڵبدانی هەرێمە یان چەسپاندنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵییە؟


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە حکومەتی عێراقی هەوڵی وشککردنی سەرچاوەکانی گومرگی هەرێمی کوردستان دەدات، بۆ ئەمەش خاڵی گومرگ و پشکنینی لە نزیک ئیبراهیم خەلیل و مەرزی پەروێزخان داناوە. ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقی پاش چەند هەنگاوێکی تر دێت کە لە ماوەکانی ڕابردوو هەرێمی کوردستان ناڕەزایی لە بەرامبەریان دەردەبڕی. بەرپرسان لە هەرێم دەڵێن حکومەتی عێراق دەیەوێت هەرێمی کوردستان لە قاڵب بدات، بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەڵێن ئەو هەنگاوانەی پەیوەستن بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی و یەکخستنی تەعریفەی گومرگییە بۆ سەرتاسەری عێراق.

دەپرسین:

بۆچی حکومەتی فیدراڵی عێراق لەم کاتەدا دوو خاڵی سنووری لە نزیک ئیبراهیم خەلیل و مەرزی پەروێزخان دادەنێت؟

بۆچی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەی عێراق بە وشککردنی سەرچاوەی گومرگ دادەنێت؟

ئەم هەنگاوەی عێراق چ کاریگەری لەسەر هەرێم و داهاتی هەرێم و بازاڕی هەرێم و نرخ دەبێت؟

هەرێمی کوردستان لە بەرامبەردا دەتوانێت چ هەنگاوێک بنێت؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری ئەم بەڕێزانە:

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم.

دکتۆر ئەحمەد سەفار، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، شارەزای کاروباری دارایی.

ساماڵ عەبدولڕەحمان:

ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای لیژنەیەکی تایبەت دراوە، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵە، پێکهاتووە لە جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ بازگەکان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، بەڕێوەبەری بازگاکان لە شارەکانی موسڵ و دیالە و کەرکوک و بەغداد، هەروەها بەڕێوەبەری بەشی چاودێری گومرگ، کۆمەڵێک هۆکارییان دیاریکردووە کە بۆچی ئەو لیژنەیە کۆبونەتەوە، هەروەها کۆمەلێک ڕاسپاردەیان داوە، هۆکارەکان بەهەرحاڵ، بەڵام ئەو ڕاسپاردانە زیاتر وادەردەکەوێت کە بەئامانج گرتنی حکومەتی هەرێمی تێدایە، ئەمە زیاتر مۆرکێکی سیاسی تێدا دەردەکەوێت وەک لە مۆرکێکی ئابوری.

بەپێی یاسای گومرگی بەهیچ جۆرێک ڕێگە نادرێت بۆ دانانی بازگای گومرگی لەنێوان شارەکان بۆ وردبینی و چاودێریکردنەوەی گومرگی ئەوە تەنها لە خاڵە سنورییە فەرمییەکان دەکرێت، یا چەند کیلۆمەترێک لە دوری خاڵە سنورییە فەرمیەکە نەک لەنێوان شارەکان.

هەر ڕێگرییەک دروست ببێ لەسەر بازرگانی کاریگەری دەبێت لەسەر عێراقیش هەرێمی کوردستان و نرخی کاڵا و هاووڵاتیان، جگەولەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی بازرگانی نەک بەوتەنها لەوهەرێم بەڵکو لەسەراسەری عێراق، وە سیاسەتی ئابوری بەمجۆرە سەرکەوتوو نابێت ئەگەرئەوان بەمجۆرە مامەڵە بکەن چونکە ئەوە چارەسەر نیە ئەگەر ئەوان بیانەوێ بەمجۆرە مامەڵە بکەن و ڕزگار دەبن لەوپاشاگەردانی و ژمارە زۆرەی بازگە و خاڵی پشکنینەکان،

هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی گومرگی و حەوت دەروازەی گومرگی گرنگی هەیە لەجناوچەکە، بەڕاستی دانانی ئەو خاڵی پشکنینانەی عێراق لەجنزیک خاڵە فەرمیە گومرگییەکانی هەرێم ڕەوتی بازرگانی تێکدەدات، ئەو بەرنامەش تێکدەدات کە عێراق چیتر پشت بە کەرتی نەوت نەبەستێ.

حکومەتی هەرێم وەک باوەڕبوونی بە چارەسەرکردنی گرفتەکان بە زمانی گفتوگۆ بۆیە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای داوە لەسەر ئاستی باڵا بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشهاتە نوێییە، چونکە لە دانانی ئەو خاڵانەی پشکنین نە بە ئێمە وتراوە پێشتر نەئاگادار کراوینەتەوە.

هیچ ئاماژەیەک نیە، هیچ باسیش لەوەنەکراوە کەعێراق بێتە دەروازە سنورییەکانی ئێمە، بەڵام هەر خۆی دانانی ئەو خاڵە پشکنینانە جیاکردنەوەی هەرێمە لە عێراق، لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە بازگەی گومرگی لەناوەڕاستی شارەکاندا دابنرێت، ئەمە بەڕاستی بارگرانی دروست دەکات لەسەر بواری بازرگانی و بازرگانەکانمان بەتایبەت لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و خواروو.

ئێستا لە جیهاندا لە بواری بازرگانیش کار بە مەبدەئی کات دەکرێت، ئەوان بیانەوێ بەدانانی دوو خاڵی پشکنین ببنە جێگرەوەی چوار خاڵی فەرمی گومرگی و حەوت دەروازەی بازرگانی و دوو فڕۆکەخانە ئەمە وادەکات قەرەباڵعی زۆر دروست بێت دەبێت بازرگانان بۆ هێنانی کەلوپەلەکانیان ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەن و بێزارییان بکەن ئەوکاتەش بەهیچ قەرەبوو ناکرێتەوە دەیخاتەوە سەر بارەکە.

حکومەتی عێراقی هیچ تێبینی یا گلەیی لەسەر داهاتی گومرگەکان و ڕادەستکردنی ئەو بڕەی بەپێیی ڕێککەوتن نیە، بەتایبەت لەم چەند مانگەی دوایی لە ٥٠%ی وەک ئەوەی داوایان کردووە لەداهاتی گومرگ و باج دەچێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی حکومەتی هەرێم پابەندە بەڕێککەوتنەکان، خۆشیان هاتوون وردبینیان لە هەموو شتەکان کردووە و گلەییان نەبووە.

داهاتی گشتی گومرگەکان هەرێم مانگانە بەگشتی لە ١٢٠-١٤٠ ملیار دینارە مانگانە.

من لێرەوە موخاتەبەی حکومەتی عێراقی دەکەم، بەڕاستی سیاسەتی ئابوری وڵات بەبێ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت، هەوڵدان بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی داهات چەندە زیان لە هەرێم دەدات دوو ئەوەندە زیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەدات، بەداخەوە عێراق زۆر بڕیار دەردەکات ئێمە بەشدار پێناکات بۆیە جێبەجێناکرێت، خۆ ئەگەر جێبەجێش بکرێت ئەوا زوو هەڵدەوەشێتەوە.

دانانی ئەو خاڵانەی پشکنین لەنزیک گومرگەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جۆرێکە لەبیانووی سیاسی، ئەگەرنا گومرگەکانی کوردستان زۆر شەفافن و بەسیستمی(ئەتمەتە)کاردەکەین،ئەو تاقیگەیانەی لە گومرتگەکاندا هەن لە شوێنی تر نین، هەر حکومەتی عێراق کەخۆیان هاتوون بۆ خاڵە گومرگییەکانی هەرێم بۆ بەدواداچوون سەرییان سوڕماوە لەو ڕێوشوێنانەی لە گومرگەکان پیادە دەکرێن، باشترین بەڵگەش ئەوەیە داهاتی چوار خاڵە گومرگیەی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەداهاتی ٢٦ خاڵی گومرگی بەشێکانی تری عێراق، بۆیە ناتوانم بڕوا بەوە بکەم کە ئەمە بیانوو نیە بە هەرێمی دەگرن تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی زیاتری خۆیانە بەسەر هەرێمدا بۆئەوەیە وای پیشان بدەن کە هەرێمی کوردستان پاشاگەردانیە، هەر ئەو خاڵە پشکنینانەی دەیانەوێت لەنزیک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم داینێن بیبەن لە نزیک(ئوم قەسر) داینێن، شەش ئەوەندە داهات زیاد دەکات، بەڵام هەروەک کاک دکتۆر ئەحمەد وتی، دانانی ئەم جۆرە خاڵی پشکنینانە ل ەنزیک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم کە دوو خاڵی گرنگن و شادەماری داهاتی گومرگن بۆ وردبینی کردنەوە بەڕاستی ئەمە جۆرێکە لەوەی بەگومرگی هەرێم دەڵێت من دان نانێم بەئێوەدا،هەرچەند لەپێشتریشدا بەغداد ئەم هەوڵەی دەدا لەگەڵ هەرێم دەیوت ئەگەر ئەوەنەکەن وادەکەم، هەرێمی کوردستان بەتەواوی پابەندی هەموو ئەو خاڵانەیە لە دیاریکراوە هەر لە پێناسەی گومرگی یا هەر یاسایەکی تر وەکو خۆی جێّبەجێیکردووە، بەپێچەوانەوە نامەوێ بچمە وردەکاری هەندێکجار حکومەتی عێراق خۆی پابەند نەبووە.

سەبارەت بەو پرسیارەی کەهەندێکجار دەوترێت وەزیری دارایی یا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغداد نەکردووە پاش چیککردنی حسابەکەیان؟ بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم(ساماڵ عەبدولڕەحمان)وتی: بەهیچ جۆرێک وانیە ئەوە هەندێک کەسە کە دێتە سەر تەلەفزیۆن ئەو قسە زبرانە دەکەن، هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەری حکومەتی عێراقی نیە وابڵێ، ئێمە وەک هەرێمی کوردستان مانگانە بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە مانگی یەکەوە نیوەی داهاتی گومرگ و باج دەدەینە بەغداد.

دکتۆر ئەحمەد سەفار:

منیش هەمان بۆچونی کاک ساماڵم هەیە، پێموایە ئەو هەنگاوەی عێراق زیاتر سیاسیە نەک ئابوری، چونکە ئەگەر باجی گومرگی دانرابێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمە بەڕاستی بۆ هەر وڵاتێک ڕاست بێت بۆ عێراق ڕاست نیە، چونکە دەروازە سنورییەکان لە ناوەڕاست و باشور لەدەستی حکومەت نیە، لەدوای دەوامی فەرمی دەچێتە دەست میلیشیات و حزبەکان، ئەوانە بە ئارەزووی خۆیان پارە وەردەگرن و هیچ پابەندییەکان بەکۆنترۆڵی جۆری و سەیتەریەوە نیە، ئەو خاڵە سنورییە ناوخۆییانە کاتێک دەکرێت هەبێت کە دۆخێکی ئاسایشی هەبێت وەک دۆخی تیرۆر یا هەردۆخێکی پەیوەندیدار بە ئاسایش، بەڵام کاتێک عێراق دەوڵەتێکی و هەرێمی کوردستان هەرێمێکە لەو دەوڵەتە فیدراڵە نابێت عێراق بازگە و دەروازەی نێوخۆیی لەنێوان هەرێم و شارەکانی تری عێراق دابنێت، وەک جۆرێک لە داننەنان بە خاڵەسنورییە فەرمییەکانی هەرێم کە لەکاتی خۆیدا و ئەوکاتەی ئێمە لە بەغداد بوین ئەو لایەنانەی بەردەوام دژی هەرێمن بە هەمان جۆر هەوڵییان دەدا، من ئەگەر هەر تێبینییەکیشم هەبێت لەسەر گومرگەکانی هەرێم بەڵام بەڕاستی زۆر لەوانەی عێراق باشترن و زیاتر پەبەندی یاسا و کۆنترۆڵی جۆرین، لەکاتی خۆیدا هەوڵیان دا هەمان ئەو خاڵانە دابنێن بەڵام ئێمە نەمانهێشت، بەداخەوە ساڵ بە ساڵ کورد لە بەغداد زیاتر لاواز دەبێت بەهۆی ئەو ناکۆکیە نێوخۆییانەی کەلەناوخۆی هەرێم هەیەتی.

من واهەستدەکەم کە جۆرێک لەتۆڵەکردنەوە لە کورد هەبێ لەلایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەی لایەنێکی کوردی پێشتر لەگەڵ لایەنی سەدری هەیبوو، فەرموو چیمان بەدەستەوە ماوە، پەرلەمانە بۆجۆرەی لێهات، ئەنجومەنی پارێزگاکانە بەهەمان شێوە نەیانهێشت، هەرێم نەوتی لەدەست نەما بیفرۆشێت، بۆیە من وایدەبینم کە هەرێمێک خۆی نەتوانێ بودجەی خۆی دروست بکات واتای ئەوەیە ئەوکات کارەکەی دەبێتە ئیرتیجالی و پلاندانان تێیدا نامێنێ.

هیوادارم حکومەت هەرە لیژنەیەکی باڵا لە کەسانی تایبەتمەند و شارەزا بنێرێت بۆ بەغداد کە لەسەر بابەتی دانانی خاڵی پشکنین لە نزیک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم دایانناوە، نەک ئەمجارەش هەمان لیژنەی پێشوو، کە بۆ هەموو گرفتەکان، گرفتی بودجە، موچە یا هەر گرفتێک هەمان لیژنە دەچێت، بۆ ئەمجارەش لەسەر کێشەی گومرگەکان بەڕاستی من پێم باشە نەک لەسەر ئاستی وەخزارەت بەڵکو لەسەر ئاستی سەرۆکی حکومەت یا سەرۆکی هەرێم خۆیان لەگەڵ بەڕێبەری گشتی گومرگ(کاک ساڵ بچن) بچن بۆ چارەسەری دروستکردنی ئەو خاڵانە لە پێش خاڵە گومرگییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە، ئەگەر ئەم کەسە شارەزا و باڵایانە نەچن ئەوا وەکو هەموو جارێک لایەنی بەرامبەر کە عێراقە خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ گفتوگۆ دەکەن ئێمەش هەمان وەفدی پێشوو کە زیاتر سیاسین نەک شارەزای بوارەکە بۆیە وەک هەموو جار لە ڕاگەیاندن دەڵێن ڕێککەوتن کراوە بەڵام دواتر لەسەر ئەرزی واقیع نایبینین.

خۆی نیەتی لە قاڵبدانی قەوارەی هەرێم لە بەغدادەوە هەیە، بەڵام نەبوونی کەسانی شارەزا و تایبەتمەند لەو وەفدانەی هەرێم دەینێرێت بۆ بەغداد بۆ گفتوگۆکردن یەکێکە لەهۆکارەکان، بۆ نمونە بۆ بابەتی دارایی و کێشەی بودجە و موچە حەقە هەرێم ئەو کەموکورتەی لەلایەنی تەکنیکی لەشاندەکەیدا هەیە چارەسەر بکات و خەڵکی شارەزای بوارەکەی تێدا بێت، لەساڵی ٢٠٢١ بۆ کێشەی بودجە ٢٢ جار شاندی هەرێم هاتنە بەغذاد ڕێککەوتنێک کرا بەڵام دواتر ئەو ڕێککەوتنەش جێبەجێنەکرا لەسەر ئەرزی واقیع.

دانانی خاڵی پشکنینەکانی حکومەتی عێراقی لە نزیک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم بەجۆرێک لە جۆرەکان داننەنانە بە حکومەتی هەرێم و تەهمیش کردنیەتی،

ئەمە بەڕاستی سیاسیە ئەو هەنگاوەی حکومەتی عێراق دەینێت، کاتێک ئێمەش لەبەغداد بوین، هەندێک لایەنی عێراقی دەیانوت با بە فڕۆکە لە ئاسمانەوە چاودێری گومرگەکانی کوردستان بکەین بزانین چۆن کارەکان دەڕوات، هەندێک لایەنی تریش هەبوون دەیانوت با عێراق بەهێزەوە بچێت دەست بەسەر ئەو گومرگانەدا بگرێت هاوشێوەی خاڵە گومرگییەکانی تری عێراق، ئەوەی ئێستا عێراق دەیکات لەدانانی خاڵی پشکنین لە نزک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم جگە لە بابەتی سیاسی هاوکات متمانەنەکردنە بە هەرێم، وە لەقاڵبدان و بچوککردنەوەی هەرێم، خۆ هەرئەوەنیە ئەوەتا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم تەنها کاری بۆتە هێنانەوەی موچە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستورییە پێویستە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆیان پیادەبکەن.

XS
SM
MD
LG