Accessibility links

ئێران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 22,000 کەس دەردەکات کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە


سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵامحوسەین موحسینی ئیژەیی
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵامحوسەین موحسینی ئیژەیی

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵامحوسەین موحسینی ئیژەیی دەڵێت بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ 22,000 کەس دەرکردووە کە بەهۆی بەشداریکردنیانەوە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتدا دەستبەسەر کرابوون.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا بڵاویکردەوە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی " لە دەیان هەزاران " زیندانی خۆشبووە، بە هەندێک لەو کەسانەشەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون.

ئیژەیی وتی " تاوەکو ئێستا 82,000 کەس لێخۆشبوونییان بۆ دەرچووە، بەو 22,000 کەسەشەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو."

لە دوای گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینییەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا، ئێران ڕووبەڕووی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری بووەوە. ئێرانییەکان لە سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەوە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، دەسەڵاتدارانی ئێرانیش هەزاران کەسییان لە خۆپیشاندەران دەستگیرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG