Accessibility links

خەڵات عومەر: جیاوازی نابینم لە گوتاری هەڵبژاردنەکاندا


بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق ماوەیەکە دەستی پێ کردووە، لە کوردستان چەند حیزبێکی تازەش پەیدابووە بۆ ئەو کێبڕکێیە، بەپێی رای هەندێ لە چاودێران، وا دەردەکەوێت بەشی کورد لەو پەرلەمانە لە چاو رابردوو کەمتر بێتەوە. خەڵات عومەر وەک نوسەرو چاودێریکی سیاسی پێی وایە "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەرچۆنێک بێت لەهەڵبژاردنەکانی رابردوو باشتر نابێت، وا دەردەکەوێت رێژەی بەشداربوون کەم بێت، دابەش بوونێکی خراپیش لە نێو پارتە کوردییەکاندا بەدی دەکرێت، زەحمەتە کۆبونەوەیان لە ژێر یەک ساباتدا'.

زۆر کەس وەها خوێندنەوە بۆ دیمەنی هەڵبژاردنەکان دەکات کە ململانێیەکە لە نێو ماڵی کورددایە، نەوەک هەڵبژاردن لە هەمبەر لیستە عێراقییەکاندا، خەڵاتیش هاوڕایە و دەشڵێت "وا هەست دەکەیت عێڕاق لە کوردستان نوێنەری هەبێت، نەوەکو پێچەوانەکەی، لەکاتێکدا ململانێی کورد لە عیراق بۆ بەدەست هێنانی مافە."

گەندەڵی ئەو دوو حیزبەو فەسادی مالی دروشمی زەقی پاڵێوراوەکانە و بووتە بابەتی رەخنەی زۆربەیان، بەرامبەر بیرچوونەوەی ئەو گرفتە سیاسی و دەستوریانەی کە کورد لە عیراقدا مافی خۆیەتی بەدەستی بهێنێت، لەو بارەیەوە خەڵات دەڵێت "دۆسێی گەندەڵی لە هەڵبژاردنی کوردستان هەرچۆنێک باس بکرێت هێشتا کەمە، بەڵام باسکردنی گرفتی گەندەڵی بووەتە فۆلکلۆر و کەس ساحێبی نییە، ناشێت بۆ هەڵبژاردنی عێڕاق بەو چەشنە وورد بکرێتەوە، پێویستمان بە رایەکی گشتی هەیە بۆ دەست گرتن بەو مافانەی کورد کە لە بەغداد وا پیویست دەکات پێ داگیریان لێ بکات و بەدەستییان بهێنێت، کە لە رابردوو ئاستی پەرلەمانتاران وەکو پێویست نەبووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:53 0:00

XS
SM
MD
LG