هێشتاش ڕه‌وشی ناو شاری کۆبانی ناجێگیره و توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یان خه‌ڵکی سیڤیلی شاره‌که‌یان کردۆته قوربانی.
جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان گه‌مارۆی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان داوه، ئه‌وانه‌ی چووبوونه ناو شاری کۆبانیه‌وه و وه‌ک چالاکوانان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن و ده‌شڵێن له ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 100 که‌سی سیڤیل کوژراون.
سه‌رچاوه‌کان له کۆبانیه‌وه ده‌ڵێن ده‌سته‌یه‌کی بچوکی جیهادیه‌کان هێشتا له ناو کۆبانی ماونه‌ته‌وه و خه‌ڵکی سیڤیلیشیان به بارمته گرتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌ترسیه‌کی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک دروستکردووه و هه‌ر له دوێنێوه چه‌ندان که‌سی سیڤیلیان کوشتووه و ده‌سبه‌جێ پاش هێرشه‌که‌شیان، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) و هێزی ئاسایشی و هه‌روه‌هاش هێزی هاوبه‌ش ده‌ستیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان و وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا (کاتی ئه‌م وتووێژه) هێشتا تێرۆریستان له 4 شوێنی شاره‌که‌دا ماون و گه‌مارۆدراون.
ئیدریس نه‌عسان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت جارێکی تریش بانگه‌واز کراوه بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تا پشتیوانی له هێزی پاراستنی کۆبانی بکه‌ن تا مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی سیڤیل نه‌مێنن و بڕه‌وێنه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت جارێکی تریش داوا له تورکیا و له گه‌لی تورکیاش کراوه تا ڕۆڵ و به‌شدارییان هه‌بێت له پشتیوانی کردنی کۆبانی و هه‌روه‌هاش ڕێگه‌گرتن له توندڕه‌وان چونکه بوونی ئه‌م توندڕه‌وانه زیان له هه‌ردوو لا ده‌دات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیدریس نه‌عسان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: