Accessibility links

لوقمان عه‌بدولقادر: کەس داوای نەکردووە پـشکنینی DNA بۆ هاوناز دووبارەبکرێتەوە


سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێک به‌ فه‌رمی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی پشكنینی(DNA) نه‌كردووه‌ بۆ هاوناز (مه‌ریه‌م باروتیجان).

له‌و باره‌یه‌وه‌ لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بچه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند؛ هه‌ركه‌س گومانی له‌ پشكنینه‌كه‌ی هاوناز ئه‌حمه‌د هه‌یه‌ ئه‌وا با له ‌ڕێگای دادگاوه‌ به‌ڵگه‌كان بخاته‌ڕوو.

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ مه‌ریه‌م باروتیجان كراوه‌ته‌ هاوناز ئه‌حمه‌د.

مه‌ریه‌م باروتیجان ئه‌و كچه‌ ونبووه‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌یه‌ كە پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی(DNA) له‌ به‌رواری 18 ی مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو له‌ مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا ڕاگه‌یه‌نرا مه‌ریه‌م هاوناز ئه‌حمه‌ده‌ كچی خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی‌یە و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به‌و خێزانه‌ شاد كرایه‌وه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:36 0:00

XS
SM
MD
LG