دوای دەستپێکردنی مەراسیمی ساڵیادی هەڵەبجە ئەمڕۆ پـێنجشەممە هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه کشانه‌وه.
ئەدهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەدوای کشانەوە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند لە مەراسیمەکەدا شوێنی دانیشتنی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان گونجاو نەبوو، لە ئاست پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو کە گەورەترین حیزبە لەسەر ئاستی کوردستان بۆیە مەراسیمەکەمان جێهێشت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به کاتی هه‌رێمی کوردستانی عیراق وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر هۆکاری کشانه‌وه‌ی شانده‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له مه‌راسیمه‌که کرده‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان که وێنه‌یه‌کی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا نێردراوه هاتووه دوای تیپەڕبوونی ( 30 ) خوولەک و ، لەبەر نەبوونی ئیدارەیەکی شایستەو سەرکەوتوو ، بۆبەڕێوبردنی یادەکەو بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی پارێزگای هەڵەبجە و ، لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرانی مەراسیم بەمەبەست شوێنی شایستەیان بۆ شاندی پارتی دابین نەکردبوو، بۆیە وەک دەربرینی نارەزایەتی ، بەرامبەر بە ئیدارەی مەراسیم و ئیدارەی پاریزگای هەڵەبجە، بە باشمان زانی لە شوێنێک نەبین کە شایستەی مەکانەتی سیاسی و پێگەی جەماوەری و مەعنەوی پارتی نەبێت ، کەگەورەترین هێزی سیاسی کوردستانە ، بۆیە دوای ( 30 ) خولەک شاندی پارتی هۆڵەکەی بە جێهێشت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه ئێمە هەڵەبجە و دانیشتوانە قوربانیدەرەکەی لەسەر چاوان دادەنێن، بەڵام ئامادە نین تەحەمولی بێ ئیدارەیی مەراسمێک بکەین کە لە ئاستی گەورەیی و، قوربانی و ، مەزڵومیەتی خەڵک و ، سوتماکی هەڵەبجەدا نەبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان نیگه‌رانن که پاش(٢٩) ساڵ له کیمیابارانکردنی شاره‌که‌یان تا ئێستا وه‌ک پێویست له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه خزمه‌تی شاره‌که و خه‌ڵکه‌که‌یان نه‌کراوه و ڕۆژانه بریندارانی کیمیابارانه‌که له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی گوزه‌رانیان و کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساته له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.