Accessibility links

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق بەنیازە بەدواداچوون بکات بۆ پـێشلکردنی سنوور لە لایەن ئێرانەوە


شاخه‌وان عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ڕاپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مەریكاوه‌ ئێستا وه‌ک بڕیارده‌ر لیژنه‌كه‌یان ڕایسپاردووه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دروستكردنی بازگه‌ی نوێ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ نزیك پێنجوێن سنوری عێراق – ئێران كه‌ ئه‌و به‌ پێشێلكردنی سنووری ناوی برد.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای وت: له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مەریكا له‌ ئێستادا به‌دواداچوون ده‌كه‌م وه‌ به‌رده‌وامم، چونكه‌ ئێران پـێشێلی سنووری كردووه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ خاڵی سنووریش بێت هه‌ر سنوور به‌زاندنه‌ به‌ڵام من پاش بینینی ڕاپۆرته‌كه‌ هه‌ندێك به‌دواداچونم كرد و زانیاریم وه‌رگرت بێگومان ئێران هاتۆته‌ پێش و پێشێلی سنوری خاكی عێراقی كردووه‌. كه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دروستكردووه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت: له‌ ئێستادا به‌ دواداچونی زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات وه‌ك لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی به‌دواداچونه‌كانیان كه‌ به ‌ته‌واوی دڵنیابوونه‌وه‌ به‌ فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلكردنی سنوری عێراق تا حكومه‌تیش لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه‌ ئێرانه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلكردنی سنوری عێراق.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ستایشی ده‌نگی ئه‌مەریكای كرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ كه‌ ئه‌و به‌ كاری بوێری ناوی برد بۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌كان و دوپاتیشی كرده‌وه‌: لیژنه‌كه‌یان پاش ئه‌و ڕاپۆرته‌ ڕایسپاردوه‌ بۆ به‌دواداچون و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی به‌دواداچونه.‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00

XS
SM
MD
LG